پهنابهران باری دارایی كهركووكیان قورستر كردووه
یهكهم وێستگهی سهردانی باڵیۆزی یهكێتی ئهوروپا كهركووك بوو

K24 - كهركووك:
باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لەعێراق لەگەڵ نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووك باروودۆخی مرۆیی ئاوارەکانی کەرکووك و شێوازی گەیاندنی یارمەتی بۆیان تاوتوێكرد، کە لە ئێستادا زیاتر لە نیو ملیۆن ئاوارە روویان لە شارەکە کردووە، پشتگیریی یەکێتی ئەوروپا بۆ ھێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش لە لایەن باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا دووپاتکرایەوە.
ھەمەجۆری کێشەکانی کەرکووك، بەتایبەت لە رووی مرۆیی و زۆری ژمارەی ئاوارەکانەوە، یەکەم وێستگەی سەردانی باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لەعێراق بۆ ئهو شارهبوو.
پاتریک سایمۆند ئەگەرچی ماوەی ٢ مانگە وەک باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق دەستبەکاربووە، بەڵام لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشی ئاوارەکانەو لەو ماوەیەشدا بە ١٠ ملیار یۆرۆ، ھاوکاری مرۆیی گەیاندووهتە ئاوارەکان, جگە لەوەش وەک خۆی دەڵێت سەردانی ھێزەکانی پێشمەرگەی کردووەو پشتگیری خۆی بۆیان دووپات کردۆتەوە.
شاری کەرکووك لە ریزبەندی دووەمی پارێزگاکانی عێراقە لە رووی زۆری ژمارەی ئاوارەکانەوە له دوای دهۆك، کە لە ئێستادا زیاتر لە ٦٠٠ ھەزار کەسی لەخۆگرتووە, ئەگەرچی ئێستا شارەکە رووبەڕووی قەیرانی دارایی بووهتەوە، بوونی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەکانیش ئەوەندەی دیکە قوورسایی خستۆتە سەر ئیدارەی کەرکووك, جگە لە رووە مرۆییەکەی ھەندێکیش وایدەبینن ئەو ئاوارانە لە رووی سیاسییشەوە مەترسی بۆداھاتووی شارەکە درووست دەکەن.