به‌ڤيديۆ.. له‌م وڵاته به هه‌زاران كه‌س نزا بۆ وه‌رگرتنى ڤیزه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن
له هيندستان به هه‌زاران كه‌س روو له په‌رستگا ده‌كه‌ن، نزا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ڤيزه‌ى ئه‌مه‌ريكا به‌ده‌ست بهێنن.
K24- هه‌ولێر
له هيندستان به هه‌زاران كه‌س روو له په‌رستگا ده‌كه‌ن، نزا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ڤيزه‌ى ئه‌مه‌ريكا به‌ده‌ست بهێنن.
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه 26ى شوبات/ فبرایه‌رى 2016، ماڵپه‌ڕى كه‌نالێ (CNN)، بڵاویكردووه‌ته‌وه، له باشوورى ولأتى هیندستان، رۆژانه به‌سه‌دان و هه‌زاران كه‌س پاسه‌پۆرته‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه هه‌ڵگرتووه و سه‌ردانى په‌رستگا ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك ده‌كه‌ونه نزا كردن و پاڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ڤیزه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكایان پێ بدرێت.
روونیشى كردووه‌ته‌وه، ئه‌م په‌رستشیه هیچ زانستێكى تێدا نییه، ته‌نها پێویستى به هه‌ندێك متمانه‌و باوه‌ڕ هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا چه‌ند هه‌نگاوێكى ساده‌و ساكار جێبه‌جێ ده‌كه‌یت، بۆ نموونه دواى نوێژكردن، 11 جار به‌ده‌ورى ئه‌و په‌رستگایه‌دا بسوڕێته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ئاواته‌كه‌ت هاته‌دى، پێویسته جارێكى دیكه بیته‌وه ئه‌مجاره‌یان 108 جار به‌ده‌وریدا بسوڕیته‌وه و له‌گه‌ڵیشیدا بڵێ سوپاس.
رانجارجان كه یه‌كێكه له راهیبه‌كانى ئه‌و په‌رستگایه، ده‌ڵێت: "زۆر كه‌س دێن بۆ ئێره بۆ ئه‌وه‌ى نوێژ بكه‌ن و هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستى جیاجیا روو لێره ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاواته‌كانیان بێته دى، بۆ نموونه هه‌مانه له‌پێناوى منداڵ بوون یان سه‌ركه‌وتن یان ته‌ندروستییه‌كى باش یان وه‌رگرتنى ڤیزا سه‌ردانى ئێره ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێت: "ئه‌و په‌رستگایه بچوكه ناوبانگێكى گه‌وره‌ى هه‌یه بۆ به‌ستنه‌وه‌ى هیندستان به هه‌موو جیهان و زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى روو لێره‌ش ده‌كه‌ن، زیاتر قوتابین و نوێژ ده‌كه‌ن و په‌رستش ئه‌نجام ده‌ده‌ن ته‌نها بۆ وه‌رگرتنى ڤیزه‌ى ئه‌مه‌ریكا".