پێكه‌وه ژیان له شارۆچكه‌ی داقووق چۆنه؟
"ھەموو پێکھاتەکان پێکەوە دەژین و ھیچ جیاوازییەک لە نێوانماندا نییە"
K24 – هه‌ولێر:
له شارۆچكه‌ی داقووق (40 كم باشووری كه‌ركووك) نه‌ته‌وه‌ی كورد و توركمان و عه‌ره‌ب تیایدا ده‌ژین، هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌بیش ده‌ڵێ، هیچ جیاوازییه‌ك له نێوانماندا نییه.
ھاووڵاتییەکی كورد له شارۆچكه‌ی داقووق به كوردستان24 راگه‌یاند: "كورد و عه‌ره‌ب و توركمان چه‌ند ساڵه ههربهیهكهوهین".
لای خۆشییه‌وه هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب له شارۆچكه‌كه گوتی: "ژن و ژنخوازی لە نێوانماندا ھەیە، سوننە لەگەڵ شیعە، کورد لەگەڵ تورکمان ھاوسەرگیرییانکردووە، ئەمەش بازاڕەکەمانە ھەموو پێکھاتەکان پێکەوە دەژین و ھیچ جیاوازییەک لە نێوانماندا نییە".
هاووڵاتییه‌كی توركمانیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: "سوپاس بۆ خودا هیچ گرفتێك لێره نییه".
ده‌رباره‌ی باری ئه‌منیی شارۆچكه‌كه‌ش، مقەددەم پۆڵا ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاسایشی داقووق بۆ كوردستان 24 گوتی: "ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانگه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ڵێنمانداوه بۆ پاراستنی ئه‌و برایه‌تییه‌ی شارۆچكه‌كه وه‌ك یه‌ك تیم خزمه‌تی هاووڵاتیان بكه‌ین".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "له‌و به‌ڵێنه‌ی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بێن".
مقهددهم پۆڵا ئه‌حمه‌د گوتیشی: "هه‌ماهه‌نگیی ئێمه و برایه‌تیی و پێكه‌وه‌ژیانی هاووڵاتیان بووه‌ته چه‌ترێك بۆ زیاتر ئارامیی ئه‌م شارۆچكه‌یه".
په‌یامنێر: هێمن ده‌لۆ
داڕشتنه‌وه‌ی: م.ح