تيمى گهڕۆكى پزيشكى سهردانى كهمپى ئاوارهكان دهكات
دەزگای خێرخوازی بارزانی بە ھەماھەنگی رێكخراوی خۆراكی جیهانی، بڕێكی زۆر خۆراكی بەسەر ئاوارەكانی كەمپی دیبەگەدا دابەش كرد
K24 – ههولێر:
دەزگای خێرخوازی بارزانی بە ھەماھەنگی رێكخراوی خۆراكی جیهانی، بڕێكی زۆر خۆراكی بەسەر ئاوارەكانی كەمپی دیبەگەدا دابەش كرد لە كارێكی دیكەی خێرخوازیاندا بە ھاوكاری پزیشك و كۆمەڵێك لە قوتابیانی كۆلێژی ددانی زانكۆی ھەولێری پزیشكی و لە رێگەی پاسێكی گەڕۆكەوە ھەڵمەتێكیان بۆچارەسەركردنی نەخۆشیەكانی ددان ئهنجامدا.
لەمەدوا ھەر ھاوڵاتیێكی كەمپی دیبەگە تووشی ھەر نەخۆشیێك بێت، پێویست بەوە ناكات بۆ بینینێكی پزیشك سەردانی شاری ھەولێر یان كەركوك بكات. چونكە پاسێكی گەڕۆك بە كۆمەڵێك پزیشكی خۆبەخشەوە خۆیان دێنە ئێرە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشەكان.
ھاووڵاتیانی كەمپەكەش ھەر لەوكاتەی پزیشكەكان ھاتوون، خۆیان و منداڵەكانیان بەردەرگای پاسەكەیان گرتووە بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست وەربگرن، ھەر یەكێكیش لەوانە لە دۆخێكی خراپدابێت رەوانەی نەخۆشخانەی رزگاری شاری ھەولێر دەكرێت
يهكێك لهو هاووڵاتييانهى نيشتهجێى كهمپهكهيه گوتى: ئەو پزیشكانەی تایبەتن بە چارەسەری ددان ئەمڕۆ ھاتوونەته لامان، لە ژوورەوە پشكنینیان بۆ كردین، ئەوان زۆر ھاوكاری باشیان كردین. پزیشكی زۆر باشن بەڵێنیان پێداین ئەو چارەسەرەی كە لێرە نیە رەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری ھەولێرمان بكەن.
ئەو ھاوكارییانەی پزیشكەكان بۆ ئاوارەكان بە ھەماھەنگی دەزگای خێرخوازی بارزانی دهگهيهندرێن، جگە لەوەش دەزگای خێرخوازی بارزانی بەشە خۆراكی مانگانە بەسەر ھەموو ماڵێكی نێو كەمپەكە دابەش دەكەن.
بەڕێوبەری كەمپەكەش رزگار عوبێد، ئاماژە بەوە دەكات ھاوكارییەكان بەردەوام دەبن لە داھاتوودا پزیشكی پسپۆڕیەكانی دیكەش دەھێنن
لە كەمپی دیبەگە نزیكەی 705 خێزانی كورد و عەرەب دەژین، كە بەشێكی زۆریان خەڵكی ناوچەكانی دەوروبەری مەخموورن، ئاوارەكانی نێو كەمپەكەش ئاماژە بەوە دەكەن ئەوان ئومێد دەكەن بە زووترین كات بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان، بەڵام وەك خۆیان دەڵێن ئەگەر لێرەش بمێننەوە دڵخۆشن چونكە سەرجەم پێداویستیەكانیان بۆ دابینكراوە.