یەكێتی بە پڕۆژەیەكی نوێ لەگەڵ بارزانی كۆدەبێتەوە
سهعدی پیره: شەرمە ئەو کەسەی داوای ئاساییکردنەوەی بارودۆخ بکات مەرجی بۆ كۆبوونەوە هەبێت
K24 - ههولێر:
یەکێتی بە پرۆژەیەکی تازەوە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ناوەرۆكی پرۆژەکەیان بۆ کوردستان 24 ئاشکرا دەکات.
ئهو ئهندامهی مهكتهبی سیاسی یهكێتی له بارهی ناوهڕۆكی پرۆژهكهیان، كه بڕیاره له كۆبوونهوهی داهاتوویان پێشكهشی مهسعود بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان بكهن، گوتی: "كۆبوونەوەمان لەگەڵ بارزانی دەرگای چارەسەری یەکجارەکی کێشەکان دەکاتەوە".
ههروهها گوتی: "شەرمە ئەو کەسەی داوای ئاساییکردنەوەی بارودۆخ بکات مەرجی بۆ كۆبوونەوە هەبێت".
لهو چوارچێوهیهدا، حزبی شیوعی كوردستان، داوا لە پارتی و گۆڕان دەکات بە بێ مەرج كۆببنەوە.
حزبی شیوعی کوردستان ئەزموونی چەند ساڵەی لەگەڵ ئەو دوو حزبە هەیەو دەڵێت یەکێتی و پارتی دەتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن و داواش لە پارتی و گۆڕان دەکات بێ مەرج کۆبوونەوەی دوو قۆڵی ئەنجام بدەن.
نزیکەی شەش مانگە ئاڵۆزی کەوتووەتە نێوان لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان، چەندین هەوڵی ناوخۆیی و دەرەکی نەیانتوانی کێشەکانیان چارەسەر بکات، یەکێتی نیشتمانی كوردستان، بەم پرۆژەیە نوێیەی هەوڵ دەدات کێشەکان چارەسەر بکات.