غیابی ئۆجهلان و تاڵهبانی ئهركی بارزانی قورستر كردووه
ساڵح موسلیم ھاوسەرۆكی پەیەدە: بارزانی دهتوانێت رۆڵی برا گهوره بۆ ھەرچوار پارچەی كوردستان ببینێت

K24 - ههولێر:
تاڵەبانی، بارزانی، ئۆجەلان لە گۆڕەپانی سیاسیی كوردستاندا بە سێ كەسایەتیی كاریگەرو ناسراو دادەنرێن ، ئەمانه سێ سەركردەن، بڕیار و لێدوان و راسپاردەكانیان بۆ ھەر بابەتێك بێت، زۆرترین كاریگەری و كاردانەوە درووست دەكات.
لە چەند ساڵی رابردوودا، دوو لەم سەركردانە بە ھۆكاری جیاواز لە كاری سیاسی دابڕاون، ئۆجەلان رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه) ئێستا لە زیندانی ئیمڕالی لەلایەن حكوومەتی توركیاوە زیندانی كراوە، جەلال تاڵەبانیش كە سكرتێری گشتی یهكێتی نیشتمانی كوردستانە، بەھۆی نەخۆشییەكەیەوە لە ئێستادا (ئەگەر ئاگادارییش بێت بەڵام وەك كاركردن له گۆڕهپانی سیاسیی دابڕاوه).
محەمەد ئهمین پێنجوینی چاودێرو شارەزای سیاسی كورد دەڵێت: "بە دووركەوتنەوەی ئەم دوو سەركردەیە ئەركی مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستانی قورستر بووە".
كاتێك بارزانی دەچێتە دەرەوەی ھەرێم و بەشداری لە كۆڕو كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكاندا دەكات، وەك سەرۆكی وڵاتێكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت. سالح موسلیم ھاوسەرۆكی پەیەدە، بارزانی بە برا گەورە ناودەبات و دەڵێت: دەتوانێت ئەم رۆڵە بۆ ھەرچوار پارچەی كوردستان ببێنێت...
ئەندامێكی سەركردایەتی یهكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت: "كورد پێویستی بە یەكگرتوویی زیاترە، بە یەك گوتاری ماڵی كورد، (سهنگی) كورد زیاتر دەردەكەوێت".
بەبڕوای چاودێران، ئەرکی سەرۆکی هەرێمی كوردستان نەک تەنیا لە باشوور، بەڵکو لە پارچەکانی تری کوردستان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەشدا دیارن....
خالید عەزیزی سیاسیەكی دیاری رۆژھەلات وسكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانە، ئەو دەلێت سەرۆكی ھەرێمی كوردستان مەرجەعی یاسایی وسیاسیە