نرخی یەك كیلۆ گێلاسی مێرسین بە سەد دۆلاری ئەمریكییە

K24 - ھەولێر:
لە شارۆچكەی ئەردەملی مێرسین لە باکووری کوردستان یەک کیلۆ گێلاسی بن لایلۆن بە سێ سەد لیرەی توركیی دەفرۆشرێ واتا نزیكەی سەد دۆلاری ئەمركیی.
لەبەر ئەوەی ئەمساڵ پلەی گەرمای ناوچەی مێرسین زۆبەرزبووە، بۆیە كێلگەیەكی دە دۆنمیی کە لە ژێر نایلۆن گێلاس بەرهەمدێنێ، بەرهەمی زۆرە و نزیكەی دوو سەد و پەنجا كیلۆ گێلاسی رەوانەی بازاڕەكان كردووە.
ھەر كیلۆیەکی ئەم گێلاسە بە سێ سەد لیرەی توركیی دەفرۆشرێ كە دەكاتە نزیكەی سەد دۆلاری ئەمریكیی.
خاوەنی كێلگەكە، جەنگیز یلدز دەڵێ: "جگە لەوەی پسپۆری كارەكەی خۆی نییە و جگە لەوەی پڕۆژەكەی بۆ مەبەستی بازرگانیی دروست کردووە لە هەمان کاتدا بۆ خۆشیی خۆی ئەم پرۆژەی داهێناوە.
خاوەنی كێڵگەكە دەشڵێ: "من پزیشكم، خانەنشین كراوم، كاتەكانم زیاتر لەگەڵ كشتوكاڵدا بەسەر دەبەم، خۆشحاڵم، ئەمساڵ لە یەكەم فرۆشتندا كیلۆی گێلاسمان بە سێ سەد لیرە فرۆشتووە، بۆ ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ و ئیزمیر واتە شارە مەزنەكان هەناردە کراون".
ئەندازیارانی كشتوكاڵیی دەڤەرەكە پێیان وایە كە لەو دەڤەرە ھەرە زوو لە ناوەڕاستی ئاداردا بەرھەمی گێلاس كۆدەكرێتەوە، كەچی ئەمساڵ و بەتایبەتیش ھی ئەو كێلگەیە زۆر بەرھەمی هەبووە، بۆیە ئاساییە بەرھەمەكەشی بە پارەیەكی باش بفرۆشرێت، چونكە بەر لە كاتی خۆیدا كەوتە بازاڕەوە.
داڕشتنەوە: ش، م