باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریكا ستایشی رۆڵی كورد دەكات لە شەڕی داعش

"ئیسرائیل لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە کەسانێکەوە نزیکە کە خەبات لە پێناو ئازادیدا دەکەن"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/3bc4f493-f14e-44a5-a8c5-590d58dffaa7/Balyozi%20Israel.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

رۆن دێرمیر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا رایگەیاند، ئیسرائیل ستایشی رۆڵی كورد دەكات لە بەڕەنگاربوونەوەی داعش، ئاشكراشی كرد ئەوان ھەست دەكەن لێكچوونێكی زۆر لە نێوان كورد و ئیسرائیل ھەیە.

رۆن دێرمیر، تایبەت بە (كوردستان24) رایگەیاند: "ئیسرائیل لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە کەسانێکەوە نزیکە کە خەبات لە پێناو ئازادیدا دەکەن و ئەو کەسانە کوردن و ھەست دەکەین لێکچوونێکی زۆرمان لەگەڵ کوردا ھەیە و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین، ئێمە دەزانین کە ئێستا كورد رووبەڕووی گروپێکی توندڕەوبوونەتەوە کە ھەڕەشەیە بۆ سەر ھەموان و ئەو گرووپە توندڕەوە تەنیا مەترسیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل، بەڵکوو مەترسییە بۆ سەر تەواوی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەھۆی ئەو توندڕەوانەوە بە ھەزاران دانیشتووی ناوچەکە ئاوارە بوون.

باڵوێزی ئیسرائیل لە ئەمریکا گوتیشی: "ستایشی رۆڵی کورد دەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرووپە و شەڕکردن لەپێناو ئازادیدا و بە ھیوای بەردەوامبوونی پەیوەندییەکی دۆستانە لە نێوان کورد و جوو و دەوڵەتی ئیسرائیل".

داڕشتنەوە: ش، م