سەركردەیەكی یەكێتیی: پێویستە پشتگیریی لە پڕۆسەی چاكسازیی بكەین

سەركردەیەكی یەكگرتوو: یەكگرتووی ئیسلامیی ئامادەیە بۆ ھەر چاكسازییەك

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/b881adef-9578-4b73-ad12-a713769cd064/projei%20chaksazi%20dhok.ism/manifest

K24 - دھۆك:

دوای ئەوەی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان چەندین بڕیاری چاکسازیی لە ناو حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حزبەكەیدا، تا ئێستا لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان بە فەرمیی رای خۆیان لەبارەی ئەو چاكسازییانەوە دەرنەبڕیوە، بەڵام سەركردەیەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش دەڵێ پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەكان پشتگیریی لە پڕۆسەی چاكسازیی بكەن.

لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) ھەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: "پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەكان پشتگریی لە پڕۆسەی چاكسازیی بكەن لە ناو حكوومەت بێت یان دەرەوەی حكوومەت و ھەر حزبێك بیكات".

گوتیشی: "ئێمە وەك یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان گومان نییە كە پشتگیریی لە ھەر پڕۆژەیەكی چاكسازیی دەكەین كە خزمەت بە خەڵك و سیستمی حوكمڕانیی ھەرێمی كوردستان بكات".

ھەر لە بارەی بڕیارەكانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ چاكسازیی عەبدولخالق بابیریی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "كوردستان لە ھەموومان پیرۆزترە، ئێستا كە ئامادەكاریی بۆ ریفراندۆم دەكەین، دەبێ ھەموومان ئامادە بین بۆ چاكسازیی بۆ ئەوەی ئەو چاكسازییە بە بەرژەوەندی گەلی كورد بشکێتەوە".

هاوکات بەشیر فەتاح، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە (كوردستان24)ی گوت: "یەكگرتووی ئیسلامیی ئامادەیە بۆ ھەر چاكسازییەك و ئێستا سەرقاڵی پڕۆژەیەكی دیكەی چاكسازییە لەگەڵ پڕۆژەكانی دیكە بۆ چارەسەركردنی دۆخی ھەرێمی كوردستان".

لە 10ی مانگی رابردوو مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی چاكسازیی لە ناو حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند، مەكتەبی سیاسیی پارتی و كادیرانی ئەو حزبە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەم بڕیارانە لە ناو حكوومەت و حزبدا.

داڕشتنەوە: ھ . م

Fly Erbil Advertisment