ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو: حزبولڵای لوبنانیی تیرۆریسته
"كاره‌كانی حزبولڵا هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی"
K24 – هه‌ولێر:
وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو بڕیاریاندا حزبولڵای لوبنانی به هه‌موو سه‌ركرده و رێكخستنه‌كانییه‌وه بوەک رێكخراوێكی تیرۆریستی هەژمار بکەن.
دكتۆر عه‌بدوللـه‌تیف بن را‌شد زه‌ییانی، سکرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی وڵاتانی كه‌نداو گوتی: "حزبولڵا به‌رده‌وامبووه له به قاچاغبردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان و نانه‌وه‌ی ئاشووبی و هاندانی پشێویی و توندوتیژییه‌كان و چه‌كداركردنی گه‌نجانی كه‌نداو بۆ ئەوەی كاری تیرۆریستیی ئه‌نجامبده‌ن".
گوتیشی: "ئه‌و كارانه‌ی حزبولڵا پێشێلكردنێكی زۆر خراپی سه‌روه‌ری و ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵاتانی كه‌نداوه، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌یان له دژی ئه‌و حزبه ده‌ركردووه".
سکرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی وڵاتانی كه‌نداو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "ره‌فتاره‌كانی حزبولڵا له وڵاتانی نێو ئه‌نجوومه‌نه‌كه و ئه‌و كاره تیرۆریستییانه‌ی له سووریا و عێراق و یه‌مه‌ن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه ئه‌خلاقی و مرۆیی و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
روونیشیكرده‌وه: "ئه‌و كارانه‌ی حزبولڵا ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب، له‌به‌ر به‌رده‌وامبوونیشی له‌و كارانه، وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو ئه‌و حزبه‌یان به تیرۆریست داناوه".
دووپاتیشی كرده‌وه: "بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌شیان له دژی حزبولڵا، وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو به گوێره‌ی یاسا تایبه‌ته‌كانیان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ نه‌هێشتنی تیرۆر، رێوشوێنه پێویسته‌كان ده‌گرنه‌به‌ر".
سه‌رچاوه: SKY، و: م.ح