سه‌ری منداڵێك ده‌بڕێت و ده‌ڵێت: خوا فه‌رمانی پێكردووم
له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا ده‌یگوت: من تیرۆریستم و رقم لێتانه
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی ئۆزبه‌كستانی، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ری منداڵێك ده‌بڕێت و له‌به‌رده‌م وێستگه‌ی میترۆ ده‌وه‌ستێت، ده‌ڵێت: "من تیرۆریستم و رقم لێتانه".
پۆلیسی رووسیا ئه‌و ژنه ده‌ستگیرده‌كات و له كاتی دادگاییكردنی ئه‌و ژنه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، خوا فه‌رمانی پێكردووه ئه‌و كاره بكات.
گۆلچێخرا بۆبۆكۆلۆڤا، ته‌مه‌ن 38 ساڵ، رۆژی دووشه‌ممه، له‌لایه‌ن پۆلیسی رووسیا ده‌ستگیركرا، كه كه‌للـه‌سه‌ری منداڵێكی سهربرڕاوی به ده‌سته‌وه بوو و پڕ به ده‌نگی هاواری ده‌كرد و ده‌یگوت: "من تیرۆریستم و رقم لێتانه".
بۆبۆكۆلۆڤا خاوه‌ن سێ منداڵه و له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه، ئه‌و ژنه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی ئۆزبه‌كستانی زۆرینه موسڵمانه.
هه‌رچه‌نده شایه‌تحاڵانه له كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و ژنه رایانگه‌یاند كه تیرۆریسته، به‌ڵام پۆلیسی رووسیا ره‌تیكرده‌وه و رایگه‌یاند، بۆبۆكۆلۆڤا نه‌خۆشی عه‌قڵی هه‌یه.
لێكۆڵه‌رانی تایبه‌ت له پۆلیسی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و ژنه له‌لایه‌ن خێزانێكی رووسییه‌وه، كاری چاودێریكردن و به‌خێوكردنی منداڵه‌كانی پێ سپێردرابوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی دایك و باوكی منداڵه‌كان ماڵه‌وه به‌جێده‌هێڵن، ئه‌و ژنه سه‌ری یه‌كێك له منداڵه‌كان ده‌بڕێت و دواتریش ئاگر له ماڵه‌كه به‌رده‌دات و شوێنه‌كه به جێده‌هێڵێت.
بۆبۆكۆلۆڤا له كاتی دادگاییكردنیدا بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "خوا فه‌رمانی پێ‌كردم ئه‌و كاره بكه‌م".
و: ا. م
