په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێویستی به كۆبوونه‌وه‌ی پێشوه‌خته نییه
راگه‌یه‌ندراوه‌كه و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان دوو شتی جیان
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گۆڕان و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له په‌رله‌مان، دوو شتی جیان.
بێستوون فایه‌ق ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان، له باره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌یان، كه باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئێستا و پێكهێنانی حكوومه‌تی نیشتمانی ده‌كات، گوتی: "پارتی دیموكراتی كوردستان به چه‌ند رێگایه‌كی ئینقیلابئاسا دۆخه‌كه‌ی گه‌یانده ئێستا".
هه‌روه‌ها گوتی: "پارتی ئێستا لایه‌نێكه له‌و هاوكێشه‌یه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی ئێستا هه‌یه و ناكرێت بڵێین ئه‌و حزبه كۆنتاكتی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵاتانی ئیقلیمی نه‌بێت".
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان گوتی: "كۆبوونه‌وه كارێكی باشه، به‌ڵام دره‌نگوه‌خته و ده‌بوایه زووتر ئه‌نجام بدرێت".