قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌م دۆخه كاتییه
"ده‌بێ هه‌موومان به‌شداربین بۆ چاككردنی ئه‌م دۆخه‌ی تیایداین"
K24 – هه‌ولێر:
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌م دۆخه كاتییه و پێمان چاكده‌كرێته‌وه.
له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی ئه‌نده‌رپاسی كۆبانێ له شاری سلێمانی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "نابێ كه‌سانی به‌رپرس بێ‌باك و بێ به‌ری بن، دڵنیام مێژوو ره‌حمیان پێناكا، ده‌بێ هه‌موومان به‌شداربین له چاككردنی ئه‌م دۆخه‌ی تیایداین".
جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم گوتیشی: "ئه‌م دۆخه كاتییه و پێمان چاكده‌كرێته‌وه و چاكیشی ده‌كه‌ینه‌وه"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "خۆشباوه‌ڕ نیم به‌ڵام باوه‌ڕم به ئیڕاده‌ی گه‌له‌كه‌مانه".
روونیشیكرده‌وه: "باوه‌ڕم به‌و تیمه دڵسۆزه‌یه كه شه‌و و رۆژ له گه‌ڵمان كارده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه".