پارتی: هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان دوا بژاردەیە
بڕیاره یهكێتی و پارتی لهسهر حكوومهتی زۆرینه كۆببنهوه
K24 - ههولێر:
پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان دوا بژاردەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سیاسی و لەگەڵ یەکێتیش دوور له چاوی كامێرا، سێ كۆبوونهوهیان بۆ چارهسهری كێشهی سیاسی ئهنجامداوه.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئاشکرای دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پێویستیان بە شەش مانگ و 30 ملیۆن دۆلارە، ئهمهش له كاتێكدایه بزووتنهوهی گۆڕان داوا دهكات بهر له ههڵبژاردن، حكوومهتێكی رزگاری نیشتمانی پێكبهێنرێت.
لە دوایین هەڵوێستیدا بزووتنەوەی گۆڕان لە بارەی بارودۆخی سیاسیی و ئابووری هەرێمی کوردستان، پێشنیازی هەڵوەشاندنەوەی کابینەی هەشت و پێکهێنانی حکوومەتێکی رزگاری نیشتمانی و دوای شەش مانگیش هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان دەکات.
لە بەرامبەر راگەیەندراوەکەی بزووتنەوەی گۆڕان، پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، هەڵبژاردن دوا بژاردەمانە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان ئەگەر لایەنەکان نەگەیشتنە رێککەوتن.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێدەچێت پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەی داهاتوویاندا کە بریارە هەفتەی داهاتوو ئەنجامبدرێت، لەسەر حکوومەتی زۆرینە رێبكهون.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ هەر دەنگدەرێك پێوستی بە 10 دۆلارە کە سێ ملیۆن كهس مافی دەنگدانیان هەیە.
بۆ کاتیش سەرۆکی کۆمیسیۆن دەڵێت لەو رۆژەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانیان پێ دەکات و بودجەو یاسایان بۆ دیاریدەکرێت، پێوستیان بە شەش مانگ دەبێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
هەندرێن محەمەد : سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران
پێنج مانگە کێشەی سیاسی و بۆچوونی جیاوازای لە نێوان لایەنە سیاسییەکان بارودۆخی هەرێمی کوردستانی ئاڵوز کردووە، چەند ههوڵێگیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دراون، بەڵام ئەنجامەکانیان روون نییە.