ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا: با په‌نابه‌ران له‌به‌ر هۆكاری ئابووریی نه‌یه‌ن
"له‌مه‌ودوا هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپا نابێته شوێنی په‌ڕینه‌وه‌ی په‌نابه‌ران"
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تاسک، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا کە ئێستا بە سەردانێک لە یۆنانه داوای له‌و په‌نابه‌رانه كرد كه له‌به‌ر باری ئابووریی روو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن: "چیدیكه خۆیان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و نه‌یه‌نه ئه‌وروپا".
دوای ئه‌جامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، دۆناڵد تاسک گوتی: "داوا لە ھەموو كۆچبه‌ره نا یاساییه‌كان ده‌كه‌م له هه‌ركوێیه‌ك بن ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر باری ئابووریی هاتوون، روونه‌كه‌نه ئه‌وروپا".
ماڵپه‌ڕی ئه‌لحیوار لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌وروپای له ئاژانسی ئۆنا گواستووه‌ته‌وه و گوتی: "باوه‌ڕ به قاچاخچییەکان مەکەن، چونكه ژیان و پاره و پوولتان به‌فیڕۆ ده‌ڕوا".
دووپاتیشیكرده‌وه: "له‌مه‌ودوا یۆنان و هیچ وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپا نابنه شوێنی تێپه‌ڕبوونی كۆچبه‌ران، سه‌رله‌نوێ رێككه‌وتنی شنگن جێبه‌جێده‌كرێ".
بەمەبەستی دياريكردنى چارەنووسی پەنابەران لە یۆنان و تورکیا و چارەسەرکردنی قەیرانی پەنابەران لە وڵاتانی ئەوروپا, بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لە بڕۆکسل لوتکەی تورکیا و وڵاتانی یه‌كێتیی ئەوروپا گرێبدرێ.
لای خۆیه‌وه ئەلێکسیس سیپراس سەرۆک وەزیرانی یۆنان گوتی: "پێویستە یەکێتیی ئەوروپا لەوە تێبگات کە یۆنان ناتوانێ بەتەنیا ھەموو بەرپرسیارێتی قەیرانی پەنابەران بگرێتە ئەستۆ، بۆیە گرینگە به زووترین كات چاره‌نووسی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له یۆنان و تورکیان دیاری بكرێ".