ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نسێبین پۆلیسی توركیای كرده ئامانج
ته‌قینه‌وه‌كه پۆلیسی توركیای كردووه‌ته ئامانج
K24 – هه‌ولێر:
له شارۆچكه‌ی نسێبین سه‌ر به ماردین له باكووری كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی بنكه‌یه‌كی پۆلیسی توركیای كردووه‌ته ئامانج و قوربانی گیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند: "ته‌قینه‌وه‌كه به ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبڕێژكراو بووه و بنكه‌یه‌كی پۆلیسی توركیای كردووه‌ته ئامانج، به هۆیه‌وه 2 پۆلیس كوژران و 14 دیكه برینداربوون".
په‌یامنێری كوردستان گوتی: "ته‌قینه‌وه‌كه وێستگه‌ی پۆلیسی هاتووچۆ و شوێنی نیشته‌جێبوونی پۆلیس كه ده‌كه‌ونه ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌كه كردووه‌ته ئامانج، به‌هۆیه‌وه ژمارەیەك ھاووڵاتیش بوونەتە قوربانی".
دوای شكاندنی ئاگربه‌ستی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و توركیا له ته‌ممووزی 2015، شاره‌كانی باكووری كوردستان گرژی و ئاڵۆزیی و شه‌ڕ و پێكدادان به خۆیانه‌وه ده‌بینن.
به‌هۆی ئه‌و گرژی و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌وه‌ش تا ئێستا سه‌دان كه‌س له هاووڵاتیان و ئه‌ندامانی په‌كه‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراون.
ئا: م.ح