ماوەی دوورکەوتنەوەی چیک راگەیاندرا

ئارسن ڤینگەر دڵی هەوادارانی ئارسێناڵی خۆشکرد

K24- لەندەن

ئارسن ڤینگەر، بەڕێوەبەری هونەری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی ماوەی دوورکەوتنەوەی پیتەر چیکی گۆڵپارێزی یانەکەی لە یاریکردن راگەیاند.

چیک لە یاریی رابردووی یانەکەی لە بەرامبەر سوانزی سیتی تووشی پێکان بوو و ڤینگەر لە  پرێس کۆنفرانسی هەفتانەی، ئەمڕۆ رایگەیاند چیک سێ بۆ چوار هەفتەی پێویستە بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە یاریکردن بکاتەوە و داڤید ئۆسپینا شوێنی دەگرێتەوە.

هەروەها ڤینگەر لەبارەی پێکانەکەی لۆران کۆسێلنی رایگەیاند، کە پێکانەکەی ئەو بەرگریکارە فەرەنسییە سەخت نییە و تەنیا لە یاریی سبەی لە بەرامبەر تۆتێنهام هۆتسپێرس دادەبڕێت، کە وابڕیارە گەنەرز لە دێربیی لەندەن کاتژمێر 15:45 ببێتە میوانی سپێرز.