بەبەڵگە.. وەرزی داهاتوو کۆنتی راهێنەری چێڵسییە
ئابرۆمۆڤیچ بە یاریزانەکانی راگەیاندووە
K24- هەولێر
رۆمان ئابرامۆڤیچ، خاوەنی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە یاریزانەکانی یانەکەی راگەیاندووە، کە لە هاوینی داهاتووەوە ئانتۆنیۆ کۆنتی دەبێتە راهێنەری یانەکەیان.
رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رایگەیاندووە، ئابرامۆڤیچی ملیاردێری رووسی بە یاریزانەکانی یانەکەی راگەیاندووە، کە لە وەرزی داهاتووەوە کۆنتی بۆ ماوەی سێ وەرز ئەرکی راهێنەرایەتی بلووز لە ئەستۆ دەگرێت و ساڵانە مووچەکەی 6 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
پێشتر دەنگۆی نزیکبوونەوەی دیێگۆ سیمیۆنی لە چێڵسی هەبوو، بەڵام وادیارە راهێنەرەکەی ئێستای هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەگەڵ چێڵسی گەیشتووەتە رێککەوتن و دوای یۆرۆی 2016 دەچێتە ستامفۆرد بریدج.
