ورده‌كارى په‌لاماره‌كانى داعش بۆ سه‌ر كه‌سكێ
ئەمڕۆ فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش، بەچڕی بنکەکانی داعشییان لە میحوەری کەسكێ و ئاسکی مووسڵ بۆردومان كرد.
K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش، بەچڕی بنکەکانی داعشییان لە میحوەری کەسكێ و ئاسکی مووسڵ بۆردومان كرد.
پەیامنێری کوردستان 24 لەو میحوەرە رایگەیاند، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بەچڕی بە ئاسمانی کەسکێ و ئاسکی مووسڵدا دەسووڕێنەوە و پێگەکانی داعش بۆردوومان دەکەن و تا ئێستاش سێ هێرشی خۆکوژیی داعش لە لایەن ھێزی پێشمەرگەوە پووچەڵ کراونەتەوە.
زەعیم عەلی فەرماندەی پێشمەرگە، بە كوردستان 24ی وت: "كاتژمێر شه‌شی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ و به سوود وه‌رگرتن له ته‌مومژ و خراپیی كه‌شوهه‌وا، چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر میحوه‌ری كه‌سكێ".
زەعیم عەلی وتیشى: "داعش هێرشیان كرده سه‌ر مه‌فره‌ق و بورجی كه‌سكێ و ئاسكی مووسڵ، بەڵام هێزی پێشمه‌رگه رووبه‌ڕووی هێرشه‌كه‌ی داعش بوونه‌ته‌وه و نه‌یان هێشتووه داعش بێتە پێشەوە".
هه‌روه‌ها وتیشی: "هێزی پێشمه‌رگه هێرشه‌كانی داعشیان له هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه تێك‌شكاند و زیاتر لە 70 تەرمی داعش بە جێماون".