ورده‌كارى په‌لاماره‌كانى داعش بۆ سه‌ر كه‌سكێ

ئەمڕۆ فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دژى داعش، بەچڕی بنکەکانی داعشییان لە میحوەری کەسكێ و ئاسکی مووسڵ بۆردومان كرد.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5e25a0ef-634e-4599-93c4-baceebf39a6c/keske.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دژى داعش، بەچڕی بنکەکانی داعشییان لە میحوەری کەسكێ و ئاسکی مووسڵ بۆردومان كرد.

پەیامنێری کوردستان 24 لەو میحوەرە  رایگەیاند، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بەچڕی بە ئاسمانی کەسکێ و ئاسکی مووسڵدا دەسووڕێنەوە و پێگەکانی داعش بۆردوومان دەکەن و تا ئێستاش سێ هێرشی خۆکوژیی داعش لە لایەن ھێزی پێشمەرگەوە پووچەڵ کراونەتەوە.

زەعیم عەلی  فەرماندەی پێشمەرگە، بە كوردستان 24ی وت:  "كاتژمێر شه‌شی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ و به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ ته‌مومژ و خراپیی كه‌شوهه‌وا، چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر میحوه‌ری كه‌سكێ".

زەعیم عەلی وتیشى: "داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر مه‌فره‌ق و بورجی كه‌سكێ و ئاسكی مووسڵ، بەڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ رووبه‌ڕووی هێرشه‌كه‌ی داعش بوونه‌ته‌وه‌ و نه‌یان هێشتووه‌ داعش بێتە پێشەوە".

هه‌روه‌ها وتیشی: "هێزی پێشمه‌رگه‌ هێرشه‌كانی داعشیان له‌ هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه‌ تێكشكاند و زیاتر لە 70 تەرمی داعش بە جێماون".