داواى لابردنى پارێزبهندى پێنج پهرلهمانتارى ههدهپه دهكرێت
وەزارەتی دادی توركیا پرسى لێسەندنەوەی مافی پارێزبهندى پێنج لە پەرلەمانتارانی ھەدەپەى بۆ سەرۆك وەزیران ناردووە.
K24 – ههولێر:
وەزارەتی دادی توركیا پرسى لێسەندنەوەی مافی پارێزبهندى پێنج لە پەرلەمانتارانی ھەدەپەى بۆ سەرۆك وەزیران ناردووە.
وەزارەتی دادی توركیا لێسەندنەوەی مافی حەسانەی بۆ ھاوسەرۆكانی ھەدەپە سەلاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ و ھاوسەرۆكی كەجەدە سەلما ئیرماك، و پەرلەمانتارانی ھەدەپە سری سوورەییا ئۆندەر و ئەرتوغروڵ کورک چوو، بۆ سەرۆك وەزیرانی توركیا ناردووە.
دادگای باڵای كۆماریی له شارى ئامهد بە تۆمەتی پڕوپاگەندەكردنی رێكخراو و ھاندانی ھاووڵاتییان بۆ دژایەتیكردنی دەوڵەت، داوای لێسەندنەوەی مافی پارێزبهندى لەو پەرلەمانتارانە كردووە و ئەو داوایەشی ناردووە بۆ وەزارەتی دادی توركیا و ئەوانیش ناردوویانە بۆ سەرۆك وەزیران بۆ ئەوەی لەوێشەوە بنێردرێتە پەرلەمانی توركیا و ئەگەریش لە پەرلەمان بڕیاری لەسەر درا ئەوكاتە ئەو مافە لەو پەرلەمانتارانە وەردەگیرێتەوە.