داواى لابردنى پارێزبه‌ندى پێنج په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په‌ ده‌كرێت

وەزارەتی دادی توركیا پرسى لێسەندنەوەی مافی پارێزبه‌ندى پێنج لە پەرلەمانتارانی ھەدەپەى بۆ سەرۆك وەزیران ناردووە.

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی دادی توركیا پرسى لێسەندنەوەی مافی پارێزبه‌ندى پێنج لە پەرلەمانتارانی ھەدەپەى بۆ سەرۆك وەزیران ناردووە. 

وەزارەتی دادی توركیا لێسەندنەوەی مافی حەسانەی بۆ ھاوسەرۆكانی ھەدەپە سەلاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ و  ھاوسەرۆكی كەجەدە سەلما ئیرماك، و پەرلەمانتارانی ھەدەپە  سری سوورەییا ئۆندەر و ئەرتوغروڵ کورک چوو،  بۆ سەرۆك وەزیرانی توركیا ناردووە.

دادگای باڵای كۆماریی له‌ شارى ئامه‌د بە تۆمەتی  پڕوپاگەندەكردنی رێكخراو و  ھاندانی ھاووڵاتییان بۆ دژایەتیكردنی دەوڵەت، داوای  لێسەندنەوەی مافی پارێزبه‌ندى لەو پەرلەمانتارانە كردووە و  ئەو داوایەشی ناردووە بۆ وەزارەتی دادی توركیا و ئەوانیش  ناردوویانە بۆ سەرۆك وەزیران بۆ ئەوەی لەوێشەوە  بنێردرێتە پەرلەمانی توركیا و ئەگەریش لە پەرلەمان بڕیاری لەسەر درا ئەوكاتە ئەو مافە لەو پەرلەمانتارانە وەردەگیرێتەوە.