دوو كهس به هۆى كهيسى ئالان كوردييهوه سزا دران
دادگای بۆردوما موگلایی لە توركیا، لەسەر رووداوی خنكانی ئالان كوردی ئەو منداڵە تەمەن دوو ساڵەی لە دەریای ئێجەدا خنكا
K24 – ههولێر:
دادگای بۆردوما موگلایی لە توركیا، لەسەر رووداوی خنكانی ئالان كوردی ئەو منداڵە تەمەن دوو ساڵەی لە دەریای ئێجەدا خنكا، ئەو دوو كەسەی كە دەستیان ھەبووە لە وەرگەڕانی بەلەمی پەناخوازاندا و خێزانی ئەو منداڵەشی تێدابووە. بڕیاری چوار ساڵ و دوو مانگ زیندانیكردنی بۆ ھەردووكیان دەركرد.
موافاكا ئالا باشی تەمەن 36 ساڵ و ئاسەم ئالفرھادی تەمەن 35 ساڵ بە ھۆكاری خنكانی ئالان كوردی و دایك و براكەی تۆمەتباركرابوون و دواتر دادگا ئیدانەی كردن.
ھەرچەندە ئەو تۆمەتبارانە باوكی ئالان كوردیان تۆمەتبار دەكرد كە كەمتەرخەم بووە لە پاراستنی ژن و منداڵەكانی خۆی، بەڵام دادگا ئەو قسانەی رەتكردەوە و ئەوانی سزادا.
ساڵى رابردوو، بڵاوبوونهوهى وێنهى منداڵێكى كورد كه له كهنارى دهرياى ئيجهدا تهرمهكهى دۆزرابوويهوه، جيهانى ههژاند و بهو هۆيهوه پرسى پهنابهران پێى نايه قۆناغێكى نوێوه.