باڵیۆزی ڤاتیكان: هاووڵاتییانی كوردستان به‌بێ جیاوازی ئایینی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌ژین
یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئالبێرتۆ ئۆتیگا باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق و ئوردن، سەردانی پەنابەرە كریستیانەكانی ناحیەی عەنكاوەی سەربە پارێزگای ھەولێر كرد.
باڵیۆزی ڤاتیكان لە لێدوانێكی تایبەتدا بە كوردستان 24ی راگەیاند، ئەوان ئاگادارن ژمارەی پەنابەران لە ھەرێمی كوردستان زیادیكردووە و گوتی: "ئەوەی جێگای سەرنجە لە ھەرێمی كوردستان ھاووڵاتییان بەبێ جیاوازی ئاینی لەگەڵ یەكتری دەژین".