پارتى: گۆڕان و پهكهكه له ههڵهبجه و راپهڕين هێزى چهكداريان درووستكردووه
لە دوایین كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان پارتی ديموكراتى كوردستان بەڵگەی لەسەر دروستکردنی هێزی چەکدار لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕان دەداتە لایەنە سیاسییهكان
K24 – ههولێر:
لە دوایین كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان پارتی ديموكراتى كوردستان بەڵگەی لەسەر دروستکردنی هێزی چەکدار لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕان دەداتە لایەنە سیاسییهكان، پارتی رایدەگەیەنێت لە هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین ئەو دوو لایەنە هێزی چەکداریان پێکهێناوە. لە سنووری راپەڕین نزیکەی 3 هەزار ئەندام و لایەنەگری گۆڕان پڕچەککراون، ئەندام پەرلەمانێكی فراكسیۆنی پارتى ھۆشداری دەداتە گۆڕان، ئەندام پەرلەمانێكی بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت ئەو دەنگۆیانە ھەمووی "بوختانە".
تا دێت دەنگۆی رێککەوتنی پارتی کرێکارانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پێکهێنانی هێزی چەکداری و کار کردن بۆ "راپەڕین" لە دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر دەبێت.
لە دواین کۆبوونەوەی پارتی لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان بەڵگەی تەواوی بۆ لایەنە سیاسیەکان خستوەتەڕوو. بەپێ ئەو زانیاریانهی دهست کوردستان 24 كهوتوون، پارتی لایەنە سیاسیيەکانی لەسەر هەوڵەکانی پەکەکە و گۆڕان بە بەڵگەوە خستووهتەڕوو. بڕیاریشە تەواوی بەڵگەکان بداتە کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستاندا.
بەپێ ئەو زانیاریانە بە لایەنە سیاسیەکان دراوە ئەو دوو لایهنە لە هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین هێزی چەکداریان پێکهێناوە و لە سنووری راپەڕین نزیکەی 3 هەزار ئەندام و لایەنەگری پەکەکە و گۆڕان چهكدار کراون.
سهربارهت به شاری هەولێریش، ئهوان ههولێريان کردووەتە چوار میحوەر، بەڵام هەوڵەکانیان لە هەولێر شکستی هێناوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگاداری هەموو هەوڵەکانی پەکەکەو گۆڕانە و لە بارەی هەوڵی راپەڕینیش هۆشداری دەداتە گۆڕان و پەکەکە.
بزووتنەوەی گۆران لە بارەی ئەو دەنگۆیانەوە دەڵێت هەمووی بوختانە و گۆڕان بڕوای بە کاری مەدەنی و هەیە و بزووتنەوەیەکی مەدەنییە.
لە دوایی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی نێوان لایەنە سیاسیيەکان و قەیرانی دارایی چەند خۆپیشاندان و توندوتیژی روویانداوە و ماوەیەکیشە دەنگۆی درووستکردنی هێزی چەکدار لە نێوان گۆڕان و پەکەکە بڵاوکراوەتەوە لە ژمارەیەک پەیج و تۆڕی کۆمەڵایەتی بە شێوەی نەناسراو بانگەشە بۆ راپەڕینی چەکداری لە باشوووری کوردستان دەکرێت.