به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف دان به هه‌بوونى كه‌مته‌رخه‌مى له گرێبه‌سته‌كانى وهزارهتهكهيدا ده‌نێت
كوردستان 24 بوونی كه‌مته‌رخه‌می و به‌فیڕۆدانی سامانی وڵات له‌گرێبه‌سته‌كانی به‌كرێدانی موڵكه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ئاشكرا ده‌كات و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش دان به‌كه‌مته‌رخه‌می له گرێبه‌سته‌كاندا ده‌نێت، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش گومانی له گرێبه‌سته‌كان هه‌یه و ده‌ڵێت ره‌نگه كه‌سانێك له‌و گرێبه‌ستانه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سوودمه‌ند بن.
K24 – هه‌ولێر:
كوردستان 24 بوونی كه‌مته‌رخه‌می و به‌فیڕۆدانی سامانی وڵات له‌گرێبه‌سته‌كانی به‌كرێدانی موڵكه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ئاشكرا ده‌كات و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش دان به‌كه‌مته‌رخه‌می له گرێبه‌سته‌كاندا ده‌نێت، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش گومانی له گرێبه‌سته‌كان هه‌یه و ده‌ڵێت ره‌نگه كه‌سانێك له‌و گرێبه‌ستانه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سوودمه‌ند بن.
به فیڕۆدانی سامانی وڵات و گه‌نده‌ڵی له گرێبه‌سته‌كاندا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیشی گرتووه‌ته‌وه.
به‌رپرسی پهیوهندیيهكانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش دان به‌كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا ده‌نێت به‌هۆی كه‌موكوڕی له گرێبه‌ستی به كرێدانی موڵكه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف. هاوكات ده‌شڵێت چه‌ندین موڵكی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌لایه‌ن خه‌لك و به‌رپرسانه‌وه داگیر كراوه.
به گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌به‌رده‌ستی كوردستان24 دان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف خاوه‌نی زیاتر له 6500 جۆر له موڵكی سه‌ربه‌خۆیه كه پێكهاتوون له زه‌وی كشتوكاڵی و شوێنی بازرگانی و دوكان و خان‌و و باڵه‌خانه و ته‌نانه‌ت هۆتێل و مۆڵێش، كه سه‌رجه‌میان داهاتی ساڵانه‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی (2 ملیار دینار) ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌شێكی ئه‌و موڵكانه به موساته‌حه و به نرخێكی كه‌م و ره‌مزی بهكرێداراون.
له ته‌نيا مۆڵێكى ئه‌وقافدا نزیكه‌ی 70 دوكان هه‌یه كه كرێی مانگانه‌یان له نێوان 1 ملێۆن تا 7 ملیۆن دیناری عێراقی دایه.
ئه‌گه‌ر بێت و كرێی هه‌ر دوكانێك به ته‌نها 2 ملیۆن دینار بخه‌مڵێندرێت ئه‌وا مانگانه ده‌كاته 140 ملیۆن دینار و ساڵانه‌ش ده‌كاته بڕی مليۆنێك و 680 هه‌زار دینار.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌پێی گرێبه‌سته‌كه ساڵانه ته‌نها 20 ملیۆن دینار وه‌ك كرێ له‌و بڕه پاره‌یه وه‌رده‌گرێت.
له‌م ڕووه‌شه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان سراج ئه‌حمه‌د ئه‌وجۆره گرێبه‌ستانه به مه‌به‌ستدار و كه‌موكوڕ ده‌زانێت و ده‌شڵێت پێده‌چێت كه‌سانێك له‌و گرێبه‌ستانه سودمه‌ندبن.
به گوێره‌ى به‌داواداچوونه‌كانی كوردستان 24 ئه‌گه‌ر بێت و پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌می گرێبه‌سی موڵكه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافدا بكرێته‌وه، ئه‌وا؛ داهاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته له 2 ملیار دیناری عێراقیه‌وه بۆ بڕی 5 ملیار دینار زیاد ده‌كات، كه ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش له‌م قه‌یرانی داراییه‌دا ده‌بێته داهاتیكی باش بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.