هه‌ده‌په: توركيا چه‌كى كيميايى دژى هاووڵاتيانى كورد به‌كارهێناوه
فیگەن یوكسەكداغ، ھاوسەرۆكی پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتيى (ھەدەپە) رایگه‌یاند، دەوڵەت لە جزیرە چەكی كیمیایی بەكارھێناوە.
K24 – هه‌ولێر:
فیگەن یوكسەكداغ، ھاوسەرۆكی پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتيى (ھەدەپە) رایگه‌یاند، دەوڵەت لە جزیرە چەكی كیمیایی بەكارھێناوە.
یوكسەكداغ دوای چاودێری و لێكۆڵینەوەكانی لە جزیرە، چووە شاری وان، و رایگەیاند، دەوڵەت بە ئاشكرایی لە جزیرە چەكی كیمیایی بەكارھێناوە، بەڵام ئەو دڕندایەتییە لە ئەستۆ ناگرن.
بە گوتەی فیگەن، دوای كۆتاییھاتنی ئۆپەراسیۆنەكان، قەدەغەی ھاتووچۆ تا 15 رۆژ بەردەوامییان ھەبووە، ئەوەش گومانەكانی سەبارەت بە بەكارھێنانی ئەو جۆرە چەكە زیاتر كردووە.
گوتيشى: دوور نییه لەو 15 رۆژەدا حكومه‌تى ئاكه‌په شوێنه‌وار و بەڵگەكانی سڕیبنەوە.
هه‌روه‌ها گوتی: حكومه‌تى ئاكه‌په بۆیە پەلاماری پارتەكەی ئێمە دەدات، دەیەوێت تاوانە دژه مرۆڤايهتييهكانى لە جزیرە بشارنەوە.
ئۆپەراسیۆنەكانی جزیرە 80 رۆژ به‌ردەوام بوون و لە ئەنجامدا دەیان هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و به ده‌يانى ديكه برينداربوون و زۆر شوێنی شاره‌كه‌ش وێران بوو.