هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا 35 كه‌سيان ده‌ستگيركرد
لە شاری ئەسكیشەھیری توركیا هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به رووداوى ته‌قه‌كردن له پۆليس، 35 كه‌سيان دەستگیركرد.
K24 – هه‌ولێر:
لە شاری ئەسكیشەھیری توركیا هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به رووداوى ته‌قه‌كردن له پۆليس، 35 كه‌سيان دەستگیركرد.
دوو رۆژ بەر لە ئێستا لە ناوچەی بایرامپاشای شاری ئه‌سته‌مبوڵ، دوو ژنی ئەندامی پارتی رزگاری گەلی شۆڕشگێڕ بە چەك و بۆمبەوە ھێرشیان كردە سەر ئۆتۆمبێلی پۆلیس.
دواى رووداوه‌كه، هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌مارۆى ناوچه‌كه‌يان دا و دواتر ھەردووكیان لە باڵەخانەیەك گەمارۆدران و لە ئەنجامدا كوژران.
بۆ به‌شداربوون له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی دوو ژنه‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆر لایه‌نگرانیان له خوێندكار‌و ھاوڕێیانیان لە ژماره‌یەك شاری توركیاوه بەرەو ئەسكیشەھیر بەڕێكەوتن، بەڵام ھێزەكانی پۆلیس رێگریان لێ‌كردن و دواجار 35 كەسیشیان دەستگیر كرد.