بەغدا دەیەوێ ھەرێمی كوردستان پابەندی بڕیارێکی خۆی بکات
"ھەندێ لایەن لە لیژنەی یاسایی پەرلەمان دەیانەوێت، ناوەڕۆكەكان بگۆڕن و ھەرێمی كوردستانیش پابەندی ئەو یاسایە بكەن".
K24 - ھەولێر:
بابه‌تی گۆڕانكاری له ماوه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراقدا، رای جیاوازی لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، هه‌ندێ لایه‌ن ئه‌و گۆڕانكاریانه په‌سه‌ند ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی دیكه له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌و یاسایه له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، خزمه‌ت به خواستی حزبایه‌تی چه‌ند لایه‌نێك ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش لایه‌نی كوردی نیگه‌رانه و ده‌ڵێت، به‌غدا ده‌یه‌وێت به‌م یاسایه هه‌رێمی كوردستان ناچار بكات پێیوه پابه‌ند بێت.
ئه‌رده‌لان نوره‌دین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی گوتی: "ھەندێ لایەن لە لیژنەی یاسایی پەرلەمان دەیانەوێت، ناوەڕۆكەكان بگۆڕن و ھەرێمی كوردستانیش پابەندی ئەو یاسایە بكەن".
پەرلەمانتارێكی دیكە لەگەڵ ئەو بۆچوونەدایەوە كە ئەو یاسایە ھەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.
ئه‌مین به‌كر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت: "من لەگەڵ ئەوە دام لە ھەموو پارێزگایەك و ھەرێمێك كەس بۆی نەبێت لە دوو جار زیاتر سەرۆكایەتی بكات، ئەمەش پرانسیپێكی جیھانییە".
عه‌بدولقه‌هار سامه‌رائی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی یەکێتیی هێزە سوننەکان دەڵێ: "ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، گشتاندنی ئه‌و بابه‌ته به‌سه‌ر هه‌موواندا، متمانه‌ی ئه‌وه ده‌داته گه‌لی عێراق، كه گۆڕانكاریه‌كان و پرۆسه‌ی دیموكراتی رێڕه‌وی خۆیان وه‌گرتووه و، ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه شه‌رعییه‌تی ته‌واو وه‌ربگرێت، رێگا به‌وه نادات ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكه‌وه قۆرخ بكرێت".
هه‌ندێ لایه‌ن له‌و باوه‌ڕه‌دان، به‌رده‌وامی مشتومڕی سیاسی له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی ماوه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه بێ سوود نییه، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه به ئاڵۆزی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاك لایه‌نانه ناوی ده‌به‌ن.
داڕشتنەوە: ش،م