پڕۆژه‌يه‌ك بۆ رێگرتن له مه‌ترسييه‌كانى ئاو پێشكه‌ش به حكومه‌ت ده‌كرێت
پسپۆڕانی ئاو ده‌یانه‌وێت پرۆژه‌یه‌ك بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شبكه‌ن بۆئه‌وه‌ی باشووری كوردستان له مه‌ترسییه‌كانی نه‌مانی ئاو بپارێزن.
K24 – هه‌ولێر:
پسپۆڕانی ئاو ده‌یانه‌وێت پرۆژه‌یه‌ك بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شبكه‌ن بۆئه‌وه‌ی باشووری كوردستان له مه‌ترسییه‌كانی نه‌مانی ئاو بپارێزن.
هه‌فته‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاوی كوردستان ناونیشانی وێركشۆپێكی 3 رۆژی زانكۆی سه‌لاحه‌ددینه كه كۆلێژی ئه‌ندازیاری به‌شی به‌نداو و سه‌رچاوه‌كانی ئاو سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ئامانج لێی ده‌ستنیشانكردنی هۆكار و چارهسهرییهكانن بۆ دووركه‌وتنه‌وه له قه‌یرانی ئاو.
به دروشمی "ئاو بۆ ژیانه" هه‌فته‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاوی كوردستان ده‌ستیپێكرد، له‌م هۆڵه‌دا، پسپۆڕانی بواری ئاو هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه له به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ده‌شڵێن پێویسته حكومه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رۆڵ بگێڕێت له ئیداره‌دان و به‌فیڕۆ نه‌دانی ئاو، ئه‌ندازیارێكی به‌نداوه‌كان به دووری نازانێت جه‌نگی ئاو، جه‌نگی داهاتووی وڵاتان بێت.
به‌قسه‌ی پسپۆران، ئاو سه‌رچاوه‌یه‌كی سروشتی گرنگه و به‌هاكه‌ی له نه‌وت زیاتره. بۆیه پاراستن و هه‌ڵگرتنی له به‌نداوه‌كان ده‌بێت ببێته پرۆژه و سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 35 ملیار مه‌تر سێجا ئاوی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وییه، گرفتی سه‌ره‌كیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو نه‌بوونی یاسایه‌كه بۆ پاراستن و به‌ڕێوه‌بردنی ئاو، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ یاساكه كراوه و له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بینه خاوه‌ن یاسای پاراستی ئاو.
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 15 به‌نداوی گه‌وره و بچووكه، 20 به‌نداوی دیكه‌ش له دروستكردندایه، پسپۆران و شاره‌زایانی ئاویش 280 به‌نداویان پێشنیاز كردووه، كه تێچووه‌كه‌ی 6 ملیار دۆلاره، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێبكرێن، كوردستان له مه‌ترسی قه‌یرانی ئاو دوور ده‌كه‌وێته‌وه.