ئه‌رده‌ن.. بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌ت ئه‌پلیكه‌یشنێكی مۆبایل به‌كارده‌هێنێت
ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری بده‌نه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان

K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگای ئه‌منییه‌كانی ئه‌رده‌ن، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنێكی مۆبایل، به‌ناوی "سوارچاكانی ئه‌رده‌ن – فرسان الاردن" راگه‌یاند و ئامانجیش له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه، به‌شداریكردنی راسته‌وخۆی هاووڵاتییانه له پاراستنی سه‌قامگیری و ئه‌منییه‌تی ئه‌و وڵاته.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش سوپاسی كاردانه‌وه و به‌شداریكردنی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن بۆ به‌شداریكردن له پێشكه‌شكردنی زانیاری، بۆ ئاشكراكردنی به‌شێك له‌و دۆسیه ئه‌منییانه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌رده‌ن رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و هێمنی وڵات، پشت به‌و زانیارییانه ده‌به‌ستن كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه پێیان ده‌درێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌رنامه‌كه ئاسانكاری بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت گرته‌ی ڤیدیۆیی كاری تێكده‌رانه، سه‌رنج و تێبینییه‌كان یان وێنه‌ی كه‌سانی گومان‌لێكراو، یان هه‌ر زانیارییه‌كی دیكه بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ره‌وانه بكات.
ئه‌م به‌رنامه‌یه له ئێستادا بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ئای، ئۆ، ئێس و ئه‌ندرۆید له‌به‌رده‌سته و به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن داونلۆدی بكه‌ن.