به‌ڤيديۆ.. به‌م رێگايه مۆزى ره‌ش بوو بگه‌ڕێنه‌وه بارى ئاسايى خۆى
زۆربه‌ى خه‌ڵكى به‌ده‌ست ره‌شبوونى مۆز ده‌ناڵێنن
K24- هه‌ولێر
مۆز، باش‌ترين جۆرى ميوه‌يه كه سوودێكى زۆرى هه‌يه بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ، به‌جۆرێك پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى پێان وايه خواردنى يه‌ك مۆز رۆژانه، وزه‌يه‌كى باش ده‌به‌خشێتى به جه‌سته‌ى مرۆڤ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه وا ده‌كات به‌شێوه‌يه‌كى خێرا هه‌ست به تێربوون بكه‌يت و هه‌روه‌ها يارمه‌تيده‌ره بۆ به‌هێزكردنى ياده‌وه‌ره‌ى و كه‌مكردنه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن، جگه له‌مه‌ش كارايه بۆ له‌ناوبردنى مادده ژه‌هراوييه‌كانى جه‌سته‌ى مرۆڤ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێره‌دا ده‌مانه‌وێ بيخه‌ينه به‌رباس، زۆرێك له خه‌ڵكى دواى ئه‌وه‌ى مۆز ده‌كڕن، ده‌يخه‌نه نێو سه‌لاجه، به‌مه‌ش دواى چه‌ند كاتژمێرێك ياخود چه‌ند رۆژێك ده‌بينين ته‌واوى مۆزه‌كه ره‌ش هه‌ڵگره‌وه، خۆ ره‌نگه له‌و حاڵه‌ته‌دا به‌هۆى ناشيرنى ره‌نگه‌كه‌يه‌وه پێت شه‌رم بێت ببه‌يته پێش ميوانه‌كان.
بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م جۆره حاڵه‌ته و گه‌ڕانه‌وه‌ى ره‌نگى راسته‌قينه‌ى مۆزه‌كه وه‌ك خۆى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه جێبه‌جێ بكه:-
1-سه‌ره‌تا نايلۆنێك بێنه، كه‌مێك برنجى تێكه.
2-دواتر مۆزه‌كه بخه‌ره ناو نايلۆنه‌كه بۆ ماوه‌ى يه‌ك كاتژمێر به‌جێى بهێڵه.
3-پاشان وشككه‌ره‌وه‌يه‌ك بێنه مۆزه‌كه وشك بكه‌وه ورده ورده مۆزه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بارودۆخى ئاسايى خۆى و به‌جۆرێك ره‌شايى مۆزه‌كه نامێنێت.
بۆ زانيارى زياتر سه‌يرى ئه‌م گرته ڤيدۆيه‌ى خواره‌وه بكه.