له ناو سووریاوه شارۆچكه‌یه‌كی توركیا بۆردومانكرا
به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه كه‌سێك كوژراوه و یه‌كێكی دیكه برینداربووه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن تورك بڵاویكرده‌وه له خاكیی سووریاوه شارۆچكه‌یه‌كی توركیا بۆردومانكراوه.
ئه‌و كه‌ناڵه له سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆچكه‌ی كلس توركیا گواسته‌وه و رایگه‌یاندووه: "نزیكه‌ی 8 مووشه‌ك له ناو خاكیی سووریاوه هاوێژران و له شارۆچكه‌كه‌ی ئه‌وان كه‌وتنه‌خواره‌وه".
كه‌ناڵی تی ئاڕ تی وۆرلد چه‌ند گرته‌یه‌كی په‌خشكرد و تیایاندا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێ له شارۆچكه‌ی كلس ده‌بیسترێ و پاشان دووكه‌ڵێكی ره‌ش له باڵه‌خانه‌یه‌ك به‌رزده‌بێته‌وه.
كه‌ناڵی ئێن تی ڤی توركیاش رایگه‌یاند: "ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له سووریا كه له‌وێوه بۆردومانی ناو خاكیی توركیا كراوه، له ژێر ده‌ستی داعشدایه".
به گوێره‌ی ئاژانسیی رۆیته‌رز: "ئه‌و مووشه‌كانه له نزیك قوتابخانه‌یه‌كی دواناوه‌ندی له شارۆچكه‌ی كلس له‌سه‌ر سنووری توركیا-سووریا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی توركیا رایانگه‌یاند: "سوپای توركیا به بۆردومانكردنی ئه‌و شوێنه‌ی مووشه‌كه‌كانی لێوه هاوێژراون له ناو سووریا، وه‌ڵامی بۆردومانه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه".
پێویسته بگوترێ شارۆچكه‌ی كلس یه‌كێكه له شارۆچكه‌كانی باكووری كوردستان له توركیا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح