باراك ئۆباما رجێم دەكات
"تا ئێستا ئۆباما رۆژانە راھێنان دەکات و بەرنامەی رجێمی ھەیە"
.jpg)
K24 - ھەولێر:
راپۆرتی پزیشكی باراك ئۆبامای، سەرۆكی ئەمریكا بڵاودەكرێتەوە، بەگوێرەی راپۆرتەكە تا ئێستا ئۆباما راھێنانی وەرزشی دەكات و بەرنامەی رجێمی ھەیە.
پزیشکەکەی باراك ئۆباما، دەڵێت: ئۆباما باری تەندروستی زۆر باشە و لە ساڵی رابردوودا کێشی خۆی دابەزاندووە و تا ئێستاش بنێشتی نیکۆتین دەخوات، کە تایبەت بە وازھێنان لە جگەرە.
رۆنی جاکسۆن پزیشکی تایبەتی ئۆباما، دەشڵێت: تا ئێستا ئۆباما رۆژانە راھێنان دەکات و بەرنامەی رجێمی ھەیە،ئاماژە بەوەشدەکات لەماوەی ساڵی رابردوودا ئۆباما کێشی خۆی دابەزراندووە و ئێستا كێشی 79 کیلۆیە.
رۆنی جاکسۆن گوتیشی: ئۆبامای تەمەن 54 ساڵ، ئاستی کۆلستڕۆڵی خۆی لە 213 بۆ 188 دابەزاندووە، کە ئەوە ئاستێکی ئاساییە و ھەروەھا دەشڵێت، ئۆباما جا جار حەپێک دەخوات کە تایبەت بە نەھێشتنی دڵەکزێ.
لەراپۆرتەکەدا پزیشکی ئۆباما ئاشکرای دەکات درێژیی باڵای سەرۆکی ئەمریکی مەترێک و 87 سانتیمەترە.
باراك ئۆبامای ماوەی حەوت ساڵە سەرۆكی ئەمریكایە لەمانگی کانوونی یەکەمی 2017 کۆتایی بە ماوەی سەرۆکایەتیەكەی دێت.
داڕشتنەوە: ش، م