"توركيا ته‌قه له په‌نابه‌ران ده‌كات"
پێويسته توركيا به‌رپرسيارێتى ئه‌و تاوانانه بگرێته ئه‌ستۆ.
K24 – هه‌ولێر:
توێژه‌رێكى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، توركيا به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام وه‌ك سياسه‌تێك له دژى په‌نابه‌ران، ته‌قه و ده‌ستڕێژى گوله له‌و هاووڵاتيانه ده‌كات كه وه‌ك په‌نابه‌ر روويان له توركيا كردووه.
ئه‌ندرۆ جاردنه‌ر، يه‌كێك له توێژه‌رانى ئاژانسى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، حاڵه‌ته‌كانى ته‌قه‌كردن له په‌نابه‌ران و هاووڵاتيانى لێقه‌وماوى سووريا له سه‌ر سنوورى توركيا ره‌فتارێكى تاكه كه‌سييانه نييه، به‌ڵكو سياسه‌تێكى ئاشكراى سوپاى توركيايه به‌رامبه‌ر به هاووڵاتيانى لێقه‌وماو.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى رووسياليه‌وم، جاردنه‌ر، گوتيشى: سه‌ربازه‌كانى توركيا به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام تاوانى ته‌قه‌كردن له هاووڵاتييانى مه‌ده‌نى دووباره ده‌كه‌نه‌وه، به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى له شه‌ڕ و نه‌هامه‌تييه‌كانى وڵاته‌كه‌يان رايانكردووه.
داواشيكرد، توركيا ده‌روازه سه‌ره‌كييه‌كان بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك ناچار نه‌بێت له لاڕێكاندا رووبكاته توركيا.
هه‌روه‌ها گوتيشى: پێويسته توركيا به‌رپرسيارێتى ئه‌و تاوانانه بگرێته ئه‌ستۆ.