كهجهده: نهورۆزى ئهمساڵ جياواز دهبێت
ھاوسەرۆكی كۆنگرەی جڤاكا دیموكراتیك كەجەدە سەلما ئیرماك رایگەیاند، ئەمساڵیش ھەروەك ساڵانی رابردوو یادی جەژنی نەورۆز لە ئامهد دەكرێتەوە.
K24 – ههولێر:
ھاوسەرۆكی كۆنگرەی جڤاكا دیموكراتیك كەجەدە سەلما ئیرماك رایگەیاند، ئەمساڵیش ھەروەك ساڵانی رابردوو یادی جەژنی نەورۆز لە ئامهد دەكرێتەوە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەلما ئیرماك لەگەڵ ھاوسەرۆكانی ھەدەپەو دەبەپە و ھەدەكە وتی: دەمانەوێت لە 22ی مانگدا ھەموومان بەرەو جزیرە بچین و داواش لە خەڵك دەكەین پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لەو شارە بكەن.
ئیرماك وتیشی: درووشمی نەورۆزی ئەمساڵمان لە ژێر ناوی (تێدەكۆشین و سەردەكەوین) و ھیواداریشین نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزێكی جیاواز بێت و لە بەرژەوەندی كورد بێت.