كه‌جه‌ده‌: نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ جياواز ده‌بێت

ھاوسەرۆكی كۆنگرەی جڤاكا دیموكراتیك كەجەدە سەلما ئیرماك رایگەیاند، ئەمساڵیش ھەروەك ساڵانی رابردوو یادی جەژنی نەورۆز لە ئامه‌د دەكرێتەوە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/b25a2b99-cdce-436b-8621-53799fed87fb/selma%20irmak.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

ھاوسەرۆكی كۆنگرەی جڤاكا دیموكراتیك كەجەدە سەلما ئیرماك رایگەیاند، ئەمساڵیش ھەروەك ساڵانی رابردوو یادی جەژنی نەورۆز لە ئامه‌د دەكرێتەوە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەلما ئیرماك لەگەڵ ھاوسەرۆكانی ھەدەپەو دەبەپە و ھەدەكە وتی: دەمانەوێت لە 22ی مانگدا  ھەموومان بەرەو جزیرە بچین و داواش لە خەڵك دەكەین پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لەو شارە  بكەن.

ئیرماك وتیشی: درووشمی نەورۆزی ئەمساڵمان لە ژێر ناوی (تێدەكۆشین و سەردەكەوین) و ھیواداریشین نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزێكی جیاواز بێت و لە بەرژەوەندی  كورد بێت.