ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازيی له ناوچه‌ی سووری ئامه‌د كۆتاییهات
پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان زیاتر له 3 مانگ به‌رده‌وامبوون
K24 – ئامه‌د:
دوای زیاتر له سێ مانگ سوپای توركیا رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له ناوچه‌ی سووری شاری ئامه‌د كۆتایی هات.
فه‌رمانده‌یی گشتیی سوپای توركیا گوتی: "پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان" دژی ئه‌وانه‌ی كه سوپای توركیا ده‌ڵێ: "چه‌كدارانی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)" كۆتایی هاتووه.
به گوێره‌ی كه‌ناڵی سكای نیوز سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌یان دووپاتكردووه‌ته‌وه: "پڕۆسه‌كانی پشكنین له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه".
له وه‌ته‌ی رۆژی دووی كانوونی یه‌كه‌می 2015 ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا سه‌پاند، ناوچه‌ی سوور پڕۆسه‌ی سه‌ربازیی دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه (ئه‌نقه‌ره به رێكخراوێكی تیرۆریستی دایده‌نێ) به‌رده‌وامبووه.
سوپای توركیا ده‌ڵێ: "پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان بوونه‌ته هۆی كوژرانی 271 چه‌كداری په‌كه‌كه".
له دوای كۆتایی هاتنی ئاگر به‌ستی نێوان توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان له ته‌ممووزی 2015، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له باكووری كوردستان سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه.
ئا: م.ح