سه‌یرترین نه‌خۆشیی له جیهاندا چییه؟
پشكنینه‌كانی نه‌خۆشه‌كه هه‌موویان سه‌لامه‌ت و دروستن
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده 3 ساڵ به‌سه‌ر خوێنبه‌ربوونی له ناكاوی چاو و گوێیه‌كانی تێپه‌ڕبووه، به‌ڵام پزیشكان نه‌یانتوانیوه هۆكاری ئه‌و نه‌خۆشییه سه‌یره بدۆزنه‌وه.
مارنی هارفی ته‌مه‌نی 17 ساڵانه و له 2013 خوێنبه‌ربوون له چاو و گوێیه‌كانی رووده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ده‌یلی مه‌یل به‌ریتانیی دایكی كچه‌كه‌ی خۆی بردووه‌ته پزیشك و پشكنین و شیكاری پێویستیی نه‌خۆشییه‌كانی بۆكردووه.
ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه هه‌موویان سه‌لامه‌ت بوون و كاری فسیۆلۆژی له‌شی ئه‌و كچه‌ش هه‌موویان دروستبوون.
بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌واو ئه‌و كچه سه‌ردانی زۆر له پزیشكه‌كانی كردووه، ئه‌و پزیشكانه ئامۆژگارییان كردووه سیستمی خۆراكیی خۆی بگۆڕێ و رێنمایی پێویستیشیان له لایه‌نی ده‌روونی پێداوه، ئه‌مانه هه‌موویان بێ سوود بوون.
بارودۆخی ئه‌و كچه خراپتر و به‌ره‌و خراپتر ده‌چوو، تا وای لێهات هه‌ركاتێك بخه‌وێ، تووشی خوێنبه‌ربوون ده‌بوو جا له لووتی یان چاوه‌كان یان گوێیه‌كانی.
بارودۆخی گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی رۆژانه نزیكه‌ی 5 جار تووشی خوێنبه‌ربوون ده‌بێ، به‌ڵام هێشتا پزیشكه‌كان ده‌سته‌وه‌ستان ماونه‌ته‌وه و ناتوانن ئه‌و باره شیی بكه‌نه‌وه ئایا هۆكاره‌كه‌ی ده‌روونییه یاخود ئه‌ندامییه.
له‌م دوو هه‌فته‌ی دواییدا بارودۆخی كچه‌كه زۆر خراپتر بوو، وایلێهاتووه خوێنبه‌ربوون له پێستی سه‌ری و زمانیشی رووده‌دا، ئه‌مه به خێرایی له نێو پزیشكه‌كاندا بڵاوبوویه‌وه، تا وای لێهاتووه ناویان له‌و كچه ناوه "كچه شاراوه‌كه".
مارنی ئه‌و كچه تووشبووه باسی ئه‌و باره ده‌كا كه تووشی بووه و ده‌ڵێ: "له خه‌و هه‌ستام بینیم چاوی راستم فرمێسكی سوور و ئه‌ستووری لێدهبارێ، بینیم خوێن هه‌موو ده‌موچاومی داپۆشیوه و له پشته‌وه‌ی چاوم هه‌ستم به ژانێكی توند كرد"
زیاتر ده‌ڵێ: "به‌خێرایی رامكرده ژووره‌كه‌ی باوكم، خوشك و براكانم كه منیان به‌مشێوه‌یه بینی هاواریان كرد و براكه‌م په‌یوه‌ندی كرد ئه‌مبوڵانس بێ".
له ساڵی 2013 "مارنی" تووشی ئه‌و گرفته بووه بێئه‌وه‌ی هیچ چاره‌سه‌رێك یاخود ده‌رمانێك هه‌بێ به‌لایه‌نی كه‌م ئازاره‌كانی كه‌مبكه‌نه‌وه، بارودۆخه‌كه وایلێهاتووه له خراپه‌وه بۆ خراپتر ده‌ڕوا، ئێستا ئه‌و كچه كۆكه ده‌كا و خوێن فڕێ ده‌دا، كاتێك پشكنینی بۆ سینگ و سییه‌كانی كرد، ده‌ركه‌وتووه هیچ گرفتێكیی نییه و سه‌لامه‌تن.
"مارنی" به‌رده‌وام ناوه ناوه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی "ستافۆردشیر" ده‌كرد و چه‌ندین پشكنینی خوێنی ئه‌نجامداوه، له‌و كاته‌شدا به ده‌ست ژان له نیوه‌ی سه‌ری و بێهێزی و خه‌واڵوویی ده‌یناڵاند، ئه‌مه‌ش وایلێكرد بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له قوتابخانه دواكه‌وێ.
ئاستی ئاماده‌بوونی له قوتابخانه له 50% كه‌متر بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش توانی قۆناغی مامناوه‌ندی ببڕێ به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌روه‌ك خۆی و خێزانه‌كه‌ی دهیانخوازی وا نه‌بوو.
له باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه "مارنی" زیاتر ده‌ڵێ: "ژان له نیوه‌ی سه‌رم ئه‌وه‌نده به ئازاربوو هه‌تاوه‌كو نه‌مده‌توانی له‌سه‌ر قهرهوێڵهكهشم بێمه خواره‌وه، ته‌نها ده‌متوانی له ژووره تاریكه‌كه‌م دانیشم تا هێوربمهوه".
له حوزه‌یرانی 2015 ژانی نیوه‌ی سه‌ری و ئازار زیاتر توند و توندتر بوون، خوێنبه‌ربوونه‌كه‌ی چه‌ندین جار دووبارهدهبوونهوه، تا وایلێهات سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كرد و پشكنینی بۆ مێشكی كرد، ئه‌ویش سه‌لامه‌ت ده‌رچوو.
رۆژانه به تێكڕای 5 جار تووشی خوێنبه‌ربوون ده‌بوو، به زه‌حمه‌ت ده‌یتوانی چاوه‌كانی بكاته‌وه و هه‌ستی به ژانێكی زۆر له پشته‌وه‌ی چاوه‌كانی ده‌كرد له‌و كاته‌ی ده‌یویست بیانكاته‌وه.
ژیانی "مارنی" وه‌ك دۆزه‌خی لێهات و هه‌مووشته‌كان سه‌ره‌وخوار ئاوه‌ژووبوون، چونكه دوای ئه‌وه‌ی ده‌یویست ببێته نه‌خۆشیار(سیسته‌ر) تا نه‌خۆشه‌كان چاره‌سه‌ربكا و چاودێرییان بكا، خۆی وایلێهاتووه پێویستی به چاودێریی هه‌یه.
نه‌خۆشییه‌كه ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 17 ساڵانه‌ی بۆ پیره‌ژنێك گۆڕی و وایلێكرد به ده‌ست نه‌خۆشییه‌كانی پیربوون بناڵێنێ، هه‌موو رۆژ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌خۆشكه‌كانی ده‌چووه ده‌ره‌وه ئێستا ده‌ترسا له ژووره‌كه‌ی بچێته‌ده‌ره‌وه.
ده‌رباره‌ی خۆی "مارنی" زیاتر گوتی: "ئه‌گه‌ر له هاوین بمویستبایه بچمه ده‌ره‌وه ده‌بوایه چاویلكه له چاو بكه‌م له‌به‌ر مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك خۆر لێمبدا و چاوه‌كانم تووشی خوێنبه‌ربوون بن و یه‌كێكیش بمبینێ و بتۆقم".
خێزانی "مارنی" له راچڵهكینیان به‌رده‌وامبوون و وایلێكردن زیاتر به دوای ئه‌م بابه‌ته بڕۆن، تا ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه كه دوو كه‌سی دیكه هه‌مان بارودۆخی ته‌ندروستیی كچه‌كه‌ی ئه‌وانیان هه‌یه.
یه‌كێك له‌وان كوڕێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵانه و پزیشك نه‌خۆشییه‌كه‌ی ناوناوه "گریانی خوێن" كه به تێكڕا رۆژانه 3 جار بۆی رووده‌دا.
ئه‌وی دیكه‌یان له ساڵی 2008 له هیندستان كچێك به‌بێ بڕین له پێستی تووشی خوێنبه‌ربوون ده‌بوو، پزیشكه‌كه‌ی باری ته‌ندروستییه‌كه‌ی به‌وه ده‌ستنیشانكردووه كه له‌وانه‌یه: "تێكچوونێك له سیستمی به‌رپرس له دروستبوونی قه‌تماغه‌ی خوێن هه‌بێ".
ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌ی نه‌خۆشییه‌ی دیكه زۆر نزیك نه‌بوون له بارودۆخی ته‌ندروستیی "مارنی"، چونكه به‌لایه‌نی كه‌م هی دووه‌كه‌ی دیكه ده‌ستنیشانكراوه، به‌ڵام هی "مارنی" هێشتا ده‌ستنیشان نه‌كراوه چییه.
بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیی "مارنی" مایه‌ی گریانه، چونكه وایلێهاتووه هاوڕێكانیشی به شێنه‌یی لێی دوورده‌كه‌ونه‌وه، تا خزموكهسهكانیشی سه‌ردانی ناكهكهن، چونكه هه‌موان لێی ده‌ترسن و خۆیانی لێ لاده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: huffpostarabi.com ، و: م.ح