لە نەغەدە بێڕێزی بە گۆرستانێكی کوردان دەکرێت

کەسانی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر گۆڕستانی کوردەکان

K24 - ھەولێر:

لە شاری نەغەدەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە دوونەتەوەی کورد و تورکی ئازەری پێکهاتووە، شەوانە بێڕێزی بە گۆڕستانێكی كوردەكان دەكرێت.

ماڵپەڕە خۆجێیەکانی رۆژهەڵاتی کودستان وێڕای بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەو ئەو گۆڕستانە رایانگەیاندووە، تا ئێستا دیار نییە کێ ئەم کێلانەی شکاندووە.   ماڵپەرەکانی سەر بە تورەکە ئازەرییەکانیش رایانگەیاندووە، دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکان، هەروا کوڵوکۆی ئەم هەڵبژاردنە لە نەغەدە کۆتایی نەهاتووە و کەسانی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر گۆڕستانی کوردەکان، ماڵپەڕەکان کوردەکانیان وەک سوننە ناوبردوون.

ماڵپەرەکانی ئازەرییەکان ھاوكات رایانگەیاندووە، تاقمێکی کەم دەیانەوێ برایەتیی ئێمە تێک بدەن.

لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بازنەی هەڵبژاردنی نەغەدە، شنۆ  کوردێک دەنگی  یەکەمی هێنا بەمەش ناڕەزایەتیی بەشێک لە تورکە ئازەرییەکانی لێکەوتەوە و ئەوان کوردەکانیان بە ساختەکار لە ھەڵبژاردەنەكان تۆمەتبار کردووە.

 داڕشتنەوە: ش ،م 

Fly Erbil Advertisment