په‌رله‌مانتارێكی ئاكپارتی: ناوچه‌ی نسێبین وێران ده‌بێت
"لەو ناوچەیەدا ئاماده‌كاریی بۆ شه‌ڕێكی زۆر خوێناوی ده‌كرێت"
K24 – هه‌ولێر:
ئۆرهان میرۆغلۆ په‌رله‌مانتاری پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له شاری مێردین‌ی باكووری كوردستان ده‌ڵێت، ناوچه‌ی نسێبین وێران ده‌بێت.
میرۆغلۆ له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ستار دەڵێت: "من له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌ی نسێبین كۆبوومه‌ته‌وه و له‌وێوه زانیومە، له‌و ناوچه‌یه‌دا چوارسه‌د خه‌نده‌ق و چل تا په‌نجا چه‌كدار هه‌بوون، به‌ڵام ئێستا به هه‌زاران خه‌نده‌ق و زیاتر له چوارسه‌د گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ی لێیه".
میرۆغڵۆ داوای له ئه‌حمه‌د تورك سه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له‌و شاره دەكات، له دژی سیاسه‌ته‌كانی په‌كه‌كه بۆ هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق بوه‌ستنه‌وه.
میرۆغلۆ گوتی: "لەو ناوچەیەدا ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕێكی زۆر خوێناوی ده‌كرێت، كه ببێته هۆی كوشتنی هه‌زاران كه‌س و حكومه‌تیش هه‌وڵ ده‌دات، خه‌ڵكی مەدەنی بپارێزێت".