هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا له باكووری كوردستان به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
ھەڵمەتی سه‌ربازی له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری سه‌ر به شاری جوله‌مێرگی باكووری كوردستان ده‌ستی پێكرد.
ئه‌مڕۆش بە ھۆی گوللـە ھاوەنێكەوە چوار كه‌س بریندار بوون، پێش ئه‌وه‌ی دەست بە جێبەجێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غەكردنی هاتوچۆ بكرێت، ھەڵمەتی هێزه ناوخۆییه‌كانی توركیا له‌و ناوچه‌یه ده‌ستیپێكرد.
به‌گوێره‌ی زانیاریەكان له‌ناو برینداره‌كاندا ژنه په‌یامنێری یه‌كێك له ده‌زگاكانی ڕاگەیاندن هه‌یه، سوپای توركیاش به به‌رده‌وامی هێزی زیاتر دەنێرێتە ئه‌و ناوچه‌یه و له رێگه‌ی هێلیكۆپتهریشهوه ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز له شاخ و كێوه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه جێگیركردووه.
ئه‌مڕۆ پارێزگاری جوله‌مێرگ رایگه‌یاند، له دوای كاتژمێر ده‌ی شەو هاتوچۆ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.