حكوومەتی توركیا بەڕێوەچوونی ئاھەنگی نەورۆزی لە 7 پارێزگای باكووری كوردستان قەدەغە دەكات

حكومەتی توركیا بەرفراوانبوونی نیگەرانیەكانی ئەمنی بەھۆكاری ئەو بڕیارە دەزانێت

K24 – ھەولێر:

حكومەتی توركیا بەرێوەچوونی ھەرجۆرە مەراسیمێكی تایبەت بە جەژنی نەورۆز لە ئەنقەرە و ئیستەنبۆل و 7 پارێزگای باكووری كوردستان قەدەغە دەكات.

حكومەتی توركیا بەرفراوانبوونی نیگەرانیەكانی ئەمنی بەھۆكاری ئەو بڕیارە دەزانێت، بەڵام پارتی دیموكراتی گەڵان (ھەدەپە) خوازیاری بەرێوەچوونی مەراسیمی جەژنی نەورۆزە لە شارە گەورەكان و تەواوی ناوچەكانی باكووری كوردستان، پارێزگاكانی ئۆرفا، شرناخ، ھەكاری و باتمان لەو پارێزگایانەی باكووری كوردستانن كە بەرێوەچوونی مەراسیمەكانی جەژنی نەورۆزی تێدا قەدەغەكراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ھەدەپە، پارێزگاری ئیستەنبۆل مۆلەتی بەرێوەچوونی مەراسیمی جەژنی نەورۆز لەو شارەدا نادات، گوایە لەبەر ھۆكاری ئەمنی.

دوای ئەوەی لە ھاوینی رابردوو ئاگربەستی نێوان حكوومەتی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) شكێندرا، لەو كاتەوە تا ئێستا توندوتیژیەكان لە باكووری كوردستان دەستیپێكردووە، بە ھەزاران كەس ئاوارەبوونە و چەندین ھاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستداوە، لەچەند ناوچەیەك قەداغەی ھاتووچۆ دانراوە، تا ئێستا توندوتیژی و پێكدادان لە نێوان لایەنگرانی پەكەكە و ھێزە ئەمنییەكانی توركیا بەردەوامی ھەیە.