پڕۆژە یاساییەك بۆ ئافرەتانی رزگاربووی دەستی داعش ئامادە دەكرێت

"دەدرێت بە پەرلەمانی كوردستان و عێراق"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4ecdf6a5-62dd-4185-a44f-2b8d75e8a9f8/JnaniEzidi-Slemani.ism/manifest

K24 - سلێمانی:

بە مەبەستی گەڕانەوەی ماف و ئیمتیازات بۆ ئافرەتانی رزگاربووی دەستی داعش، رێکخراوی ژن ناسی پرۆژە یاسایەك پێشکەش بە ھەردوو پەرلەمانی كوردستان و عێراق دەكات بۆ ئەوەی كاری جیدی لەسەر بكرێت.

لە لێدوانێكدا بۆ (كوردسستان24) ئەحمەد کاوانی، سەرپەرشتیاری رێکخراوی ژن ناسی رایگەیاند: "پڕۆژە یاساییەكەمان چوار قۆناغە، قۆناغی یەكەم ئامادەكردنی پڕۆژە یاساكە بوو، قۆناغی دووەم ئەنجامدانی سێ پانێڵە لە شارەكانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆك".

گوتیشی: "قۆناغی سێیەم راگەیاندنی پڕۆژە یاساكەیە، دوای دەوڵەمەند كردنی لە پانێڵەكان دەیدەین بە دەزگا راگەیاندنەكان، قۆناغی چوارەم گەیاندنی پڕۆژە یاساكەیە بۆ لیژنەی یاسایی و ژنان لە پەرلەمانی كوردستان و عێراق،

ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "ئامانجمان لەو پڕۆژە یاساییە بە یاسایی كردنی كەیسەكان، كەمێك لە ئازار و مەینەتییەكانی كچان و ژنانی رزگاربووی دەستی داعش كەم بكەینەوە".

کنێرعەبدوڵڵا، چالاکوانی بواری ژنان بە (كوردستان24)ی گوت: "یەكخستنی ھەوڵەكان بۆ ئەوەی پڕۆژە یاساییەكی تۆكمە و یەكگرتوو بۆ خزمەتكردنی ئەو كچ و ژنانە بێتە بەرھەم، ئەمەش ھەنگاوێكی گرنگە ھیوادارم پەرلەمانی عێراق بتوانێ بە جیدی كاری لەسەر بكات، چونكە ئێستا پەرلەمانی كوردستان كارا نییە،

ھەندێك لە ژنانیش رەخنەیان لە پڕۆژە یاساكە ھەیە لەو بارەوە بەیان عەبدولرەحمان، ئەندامی رێکخراوی لوبی کورد گوتی: "لەم پڕۆژە یاساییەدا نەگوتراوە با كار بۆ ئەوە بكەین ژنان و كچانمان كە لە ژێر دەستی داعشدان بیان ھێنینەوە،

رێکخراوی ژن ناسی کە لە ساڵی 2014 دامەزراوە  و کارو چالاکیەکانی بە مەبەستی  کومەککردنە بەو ئافرەتانەی رزگاربوون لە ژیر دەستی داعش، تا ئێستا توانیویانە ھاوكاری نزیکەی 100 ژن و کچ بكەن كە بەشیکیان کەسوکاریان شەھید بوون و ھەندێكیشیان لەلایەن خێزانەكانیان ریگەپیدراونین بگەرێنەوە ماڵەكانیان.