شاندێكی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی خورماتوو داوایانكرد ناوچه‌كه‌یان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێم
"داوایانكرد راپرسییه‌ك بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خورماتوو و ناوچه‌كه بۆ سه‌ر هه‌رێم"
K24 – كه‌ركووك:
شاندێكی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی سنووری خورماتوو سه‌ردانی پارێزگاری كه‌ركووكیان كرد، به گوێره‌ی قایمقامی خورماتوو ئه‌و هۆزه عه‌ره‌بانه داوایانكردووه: "راپرسییه‌ك بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خورماتوو و ناوچه‌كه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".
شێخ نۆفل حەسەن یەکێک لە کەسایەتییەکانی عەرەب لە خوورماتوو بۆ كوردستان 24 گوتی: "سه‌باره‌ت به ریفراندۆم ئێمه پشتگیریی ده‌كه‌ین و ئێستا له‌گه‌ڵ كورد یه‌ك خوێنین و پێكه‌وه ده‌ژین".
شێخ نۆفل حه‌سه‌ن گوتیشی: ئێمه پشتیوانی له هه‌رێم ده‌كه‌ین و پشتیوانی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌دابین و له ژێر پارێزگاری ئه‌ودابین".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "پیاومان هه‌یه، پیاو و زه‌وی و هه‌موو شتێك ده‌به‌خشین".
شه‌لال عه‌بدول قایمقامی خورماتووش گوتی شاندی هۆزه عه‌ره‌به‌كان: "داوایانكرد كه راپرسییه‌ك بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خورماتوو و ناوچه‌كه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".
قایمقامی خورماتوو گوتیشی: "ئه‌مه داواكاریی هه‌ر هه‌موویان بووه".
په‌یامنێر: هێمن ده‌لۆ