توركیا دوو رۆژنامه‌وان دادگایی ده‌كات
پێشتر به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر هاوكاریكردنی داعش له‌لایه‌ن توركیاوه بڵاوكردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دادگای ئیستانبول بڕیاریدا، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی "جمهوورییه‌ت" و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رۆژنامه‌كه له ئیستانبول، له چه‌ند دانیشتنێكی نهێنی دادگایی بكات.
دادگاكه به تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ریه‌ك له رۆژنامه‌وانان "جان دندار" و "ئه‌رده‌م گول" دادگایی بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه وه‌ك زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا دراونه‌ته پاڵ ئه‌و رۆژنامه‌وانانه، سیخوڕیكردن به‌سه‌ر حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته و دزه‌پێكردنی زانیارییه نهێنییه‌كان و پێدانییان بووه به "تیرۆریستان".
ئه‌و دوو رۆژنامه‌وانه به پاڵپشتیكردنی ئۆپۆزیسیۆن له‌و وڵاته هه‌ژمار ده‌كرێن، كه به‌رده‌وام ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئاكپارتی له توركیا كردووه.
ته‌نها دوای دوو سه‌عات له ده‌ستپێكردنی دادگاییكردنی ئه‌و رۆژنامه‌وانه، له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی ئیستانبول، بڕیاردرا دادگاییكردنه‌كه به نهێنی به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش بووه جێگه‌ی ناڕه‌زایی ئاماده‌بووانی دادگاییكردنه‌كه، كه ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكاری ئه‌وروپی و كۆنسولی فه‌ره‌نسا و باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یبوون.
ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ی، له مانگی ئایار/ مایۆی 2014، چه‌ند راپۆرتێكیان له‌سه‌ر هاوكاریكردنی چه‌كدارانی داعش له‌لایه‌ن توركیاوه به به‌ڵگه و دۆكیومێنت و گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، بارهه‌ڵگرێكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا، هاوكاری سه‌ربازی ده‌گه‌یه‌نێته چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر سنووری سووریا.
پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه، هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی رۆژنامه‌وانه‌كانی كرد و گوتی: "هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره‌ی كردبێت به سزای خۆی ده‌گه‌یه‌نرێت و به ئاسانی ده‌رباز نابێت".
سه‌رچاوه: DW