نرخی نەوتی خاو بەرزبوویەوە

K24-هەولێر

نرخی نەوتی خاو بە گشتیی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوویەوە و نرخی بەرمیلێکی نەوتی خاوی جۆری پێوەری برێنت بە بڕی 28 بەرزبوویەوە و گەیشتە 40.72 دۆلاری ئەمریکی.

هاوکات بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز نرخی بەرمیلێکی نەوتی خاوی ئەمریکا بە بڕی 29 سەنت بەرزبوویەوە و گەیشتە 39.75 دۆلار، لە کاتێکدا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو نرخی بەرمیلێکی نەوتی خاوی ئەمریکا 39.46 دۆلار بوو.

ئەمە لە کاتێکدایە بە درێژایی دوو ساڵی رابردوو نەوتی خاو لە جیهان نزیکەی سێیەکی بەهای خۆی لەدەستدا و ئەم پێشهاتە بووە هۆی ئەوەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بە تایبەت هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی کەنداو دووچاری قەیرانی دارایی ببنەوە، چونکە بە رێژەیەکی زۆر پشت بە داهاتی نەوت دابەستن بۆ دابینکردنی خەرجییەکانیان.

هاوکات ئاژانس و ناوەندە جیهانییەکان تا ئێستا باس لەوە دەکەن کە پێشبینی ناکەن تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2016 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بگاتە سەرووی 50 دۆلار.

ئا: ئا ، ف