به‌هۆی رووداوێك هانده‌ران، له بینینی یاریی یانه‌كه‌یان بێبه‌ش بوون
رووداوێك جووڵه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی له شه‌قامی شارۆچكه‌یه‌ك وه‌ستاند
K24 ـ هه‌ولێر
له خولی پله‌دووی تۆپی پێی ئینگلیزی‌دا، یانه‌ی مۆریكامب كه ناوی شارۆچكه‌یه‌كه له به‌ریتانیا میوانداریی یانه‌ی پلایماوسی كرد، به‌ڵام ئه‌م یارییه بۆ هانده‌رانی تیپی میوان رۆژێكی ناخۆش و پڕ له حه‌سره‌ت و هه‌ڵچوونی ده‌روونی بوو، چونكه ئه‌وان له شارۆچكه‌كه‌ی خۆیانه‌وه ده‌یان كیلۆمه‌تریان بڕی، به‌ڵام نه‌یانتوانی له یاریگه ئاماده‌بن و هانی یانه‌كه‌یان بده‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ماڵپه‌ری bbcـی ئینگلیزی‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ قه‌ره‌باڵغی ترافیك گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ كه پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی لێ كه‌وتۆته‌وه، شه‌قامه‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه له جووله وه‌ستان.
جه‌یمس هاردی كه هانده‌رێكی یانه‌ی پلایماوسه، ده‌ڵێت: من له كات 6:30ـی به‌یانی ماڵه‌وه‌م جێهێشت، به‌ڵام له كاتژمێر 17:30ـی ئێواره و دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كه گه‌یشتمه نزیك یاریگه.
ئیداره‌ی یانه‌ی مۆریكامب دوای ئه‌م رووداوه به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و تێدا نووسیویانه: ئێمه زۆر نیگه‌ران و دڵته‌نگین، كه هانده‌رانی تیپی به‌رانبه‌ر نه‌یانتوانی بگه‌نه یاریگه.
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوایان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌یان كردووه كه یارییه‌كه‌یان بۆ نیو كاتژمێر دوابخه‌ن، تا سه‌رجه‌م هانده‌ران بگه‌نه یاریگه‌ی (گلۆب ئارینا)ـی تایبه‌ت به یانه‌ی مۆریكامب، هه‌رچه‌نده داواكه‌یان جێبه‌جێ كرا، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر نه‌یانتوانی له قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان رزگاریان بێت و فریای بینینی یاریی یانه‌كه‌یان بكه‌ون.