ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئامه‌د روویدا
K24 - هه‌ولێر:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك وێستگه‌ی باسی گواستنه‌وه له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان روویدا.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه 14 كه‌س برینداربوون، كه هه‌ندێكیان هاووڵاتی سڤیلن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ته‌قینه‌وه له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس بووه و تا ئێستا نه‌زانراوه ئۆتۆمبێلی مینڕیژكراو بووه یان بۆمبی چێندراو.
تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندووه.