توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆشداریده‌دات له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستیی ئاوی ده‌ریاكان
"به كۆتایی هاتنی ئه‌م سه‌ده‌یه له‌وانه‌یه ئاستیی سه‌ر رووی ده‌ریا نزیكه‌ی 1 مه‌تر به‌رزبێته‌وه"

K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له گۆڤاری خولی "Nature" زانستيى بڵاوكراوه‌ته‌وه، خه‌مڵاندنی كردووه به كۆتایی هاتنی ئه‌م سه‌ده‌یه، توانه‌وه‌ی سههۆڵبهندییهكانی جه‌مسه‌ری باشووری گۆی زه‌وی له‌وانه‌یه ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاستیی سه‌ر رووی ده‌ریا 3 پێ واته نزیكه‌ی یه‌ك مه‌تر به‌رزبێته‌وه.
گۆڤاری "Nature" نووسيویهتی: "له میانه‌ی هه‌مان ماوه‌دا توانه‌وه‌ی سههۆڵبهندییهكان له به‌شه‌كانی دیكه‌ی جیهان بۆ هه‌یه ئاستیی ئاوی ده‌ریاكان 5 بۆ 6 پێ به‌رزبكاته‌وه واته نزیكه‌ی دوو مه‌تر"، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه ئه‌و ژمارانه زۆر له‌وه‌ی له توێژینه‌وه‌كه‌ی ساڵی 2013 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشبینیی كرابوو، زیاتره.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی دۆزیوه‌ته‌وه: "ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌یه به‌رده‌وامبێت، به‌هاتنی ساڵی 2500 كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشووری گۆی زه‌وی بۆی هه‌یه ئاستیی سه‌ر رووی ده‌ریا نزیكه‌ی 50 پێ كه ده‌كاته زیاتر له 15 مه‌تر به‌رزبكاته‌وه.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له دوای توێژینه‌وه‌ی سه‌نته‌ری نیشتمانیی بۆ داتاكانی به‌فر و سه‌هۆڵبه‌ند هاتووه، ئه‌و توێژینه‌وه‌یه دووپاتیكرده‌وه: "توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵبه‌ند له جه‌مسه‌ری باشوور كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره پێكدێنێت".
سه‌رچاوه: arabic.cnn.com, و: م.ح